5   کاتژمێر پێش ئێستا 3178 جار خوێنراوەتەوە

بڕیارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌حمه‌د تورك ده‌رچوو

دادگای سزا قورسەکانی ئەنكەرە بڕیاری بێتاوانی بۆ ئەحمەد تورک دەرکرد کە بەتۆمەتی ستایشکردنی پەکەکە لەمانگی 11ی ساڵی ڕابردوو بۆ جاری سێیەم قەییومی لەجێ دانراو وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لەسەرۆکایەتیی شارەوانیی مێردین دووریخستەوە.

دەستەی دادوەریی هۆبەی 14ی دادگای سزا قورسەکانی ئەنكەرە لەبڕیارەکەیدا بڕیاریدا لێدوانەکانی ئەحمەد تورک لە28ى 3ى 2011 دەچێتە "خانەی ئازادی ڕادەربڕین‌و تاوان نییە".

بەهۆی ئەوەی لەو ڕێککەوتەدا ئەحمەد تورک لەسێرت لەبارەی قوربانییانی تاوانەکانی بکوژ نادیار وتبووی "وەک دیارە هەزاران خوشک‌و براو هاوڕێمان لەپێناو خەباتی ئازادیدا، دەستبەرداری ژیانی خۆیان بوون، ڕۆژ بەڕۆژ ئەم خەباتە فراوانتر دەبێت‌و دەبێتە ڕێپێوانی خەباتی ئازادی، ئەمڕۆ لەسەرتاسەری گوند، شارۆچکەو شارەکانی کوردستان خەڵک لەسەر پێیە، بۆ شەهیدە قارەمانەکان لێرە کۆبووینەتەوە".

ئەو قسانەی ئەحمەد تورک کرایە تۆمەت‌و بە"ستایشکردنی پەکەکە" ناویهێنرا، ساڵی 2022 دادگای تورکیا لەسەر ئەم قسانەی دۆسیەی بۆ ئەحمەد تورک کردەوە.

دوای یەکلاییبوونەوەی دۆسیەکە، پێویستە ئەحمەد تورک داواکاری پێشکەشی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بکات، تاکو قەییوم لەسەر شارەوانیی گەورەشاری مێردین هەڵبگیرێت‌و ببێتەوە بە سەرۆک شارەوانی، وەزارەتی ناوخۆش بەپێی بڕیارەکەی دادگا، بڕیار لەسەر داواکارییەکەی ئەحمەد تورک دەدات.

ئەگەر وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری لەسەر گەڕانەوەی ئەحمەد تورک نەدا بۆ ئەرکەکەی، ئەوا دەتوانێت داواکاری پێشکەشی دادگای باڵای کارگێڕی تورکیا بکات‌و بڕیارەکانی ئەو دادگایەش کاریان پێدەکرێت.

ئەحمەد تورک تەمەن 83 ساڵ، ماوەی شەش خول پەرلەمانتاری تورکیا بووە لەسەر لیستی ئەو ئاراستە سیاسییەی ئێستا دەم پارتی نوێنەرایەتی دەکات. 

سێ خولیشە لەسەریەک بەسەرۆکی شارەوانیی گەورەشاری مێردین هەڵدەبژرێت‌و جار بەجاریش ڕێژەی دەنگەکانی زیاد دەکات، لەدوایین هەڵبژاردنی شارەوانییەکان توانی 57.40%ـی دەنگەکان بەدەستبهێنێت. 

  • حكومه‌تى عێراق له‌بڕیارێكى پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه‌

  • وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا گه‌یشته‌ ئیسرائیل

  • له‌فه‌ره‌نساوه‌ فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ به‌شار ده‌رچوو

  • بڕیارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌حمه‌د تورك ده‌رچوو

  • لەهەولێر ڤایرۆسێکی مەترسیدار بڵاودەبێتەوە

  • سزاكه‌ی شێروان شێروانی ساڵێك كه‌مكرایه‌وه‌

  • خورشید هەرکی وازهێنانى له‌پارتى ڕاگه‌یاند

  • هه‌سه‌ده‌ دیارترین سه‌ركرده‌ى داعشى ده‌ستگیركرد

  • هەفتەی داهاتوو بۆ جاری سێیەم شاندی ئیمرالی لەگەڵ ئەردۆغان كۆدەبێتەوە

سەرەکی