4   کاتژمێر پێش ئێستا 3613 جار خوێنراوەتەوە

خورشید هەرکی وازهێنانى له‌پارتى ڕاگه‌یاند

كه‌سێكى نزیكى خورشید هه‌ركى ئاشكرایكرد، هه‌ركى وازهێنانى له‌پارتى دیموكراتى كوردستان ڕاگه‌یاند، ده‌شڵێت، "هەروەک چۆن لەماوەی ڕابردوودا ڕوونمانکردەوە کوردستان تەنها بەخەباتی عەشایەری ڕزگار دەکرێت لەبەرئەوەی دیموکراسی بووە بەگاڵتەجاڕی بارزانی‌و تاڵەبانیەکان".

به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه‌سێكى نزیك له‌خورشید هه‌ركى ئاشكرایكردووه‌، "هەروەک چۆن لەماوەی ڕابردوودا ڕوونمانکردەوە کوردستان تەنها بەخەباتی عەشایەری ڕزگاردەکرێت لەبەرئەوەی دیموکراسی بووە بەگاڵتەجاڕی بارزانی‌و تاڵەبانیەکان، خورشید ڕێچکەکەی شکاند، لەهۆزو عەشیرەتەکانی تریش پێویستە بوێربن وێنەی بارزانیەکان لەکۆشکەکانیان بهێننە خوارەوەو خۆیان خاوەنداریی خۆیان بکەن".

ده‌شڵێت، "هەموو ئاغا بەپارە بارگاویکراوەکانیش بهێننە ئاستێک کە خەڵک ڕێزیان نەگرێت!، دوپاتی دەکەمەوە کابرایەکی عەشایەرنیم، بەڵام هیوایەک هەبێ‌و مابێت لەدەست عەشیرەتەکانە، پەرلەمان، یاسا، هەڵبژاردن هیچ بەهاو ئەرزشێکیان نەماوە".

جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، "ئەوەتا یەک ساڵە هەڵبژاردن کراوە، کەس ناپرسێ کەرت لەکوێیە، نە حکومەت پێکهاتووە نە پەرلەمان، خورشید هەرکیش بڵاویکردەوە کە سەر بەهیچ حزبێک نییە، بەمجۆرەش بێت ڕووبەڕووی زەبرو زەنگی  پارتی دەبێتەوە، بەڵام واپێدەچێت ئەویش بێ پلان نەبێت".

  • حكومه‌تى عێراق له‌بڕیارێكى پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه‌

  • وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا گه‌یشته‌ ئیسرائیل

  • له‌فه‌ره‌نساوه‌ فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ به‌شار ده‌رچوو

  • بڕیارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌حمه‌د تورك ده‌رچوو

  • لەهەولێر ڤایرۆسێکی مەترسیدار بڵاودەبێتەوە

  • سزاكه‌ی شێروان شێروانی ساڵێك كه‌مكرایه‌وه‌

  • خورشید هەرکی وازهێنانى له‌پارتى ڕاگه‌یاند

  • هه‌سه‌ده‌ دیارترین سه‌ركرده‌ى داعشى ده‌ستگیركرد

  • هەفتەی داهاتوو بۆ جاری سێیەم شاندی ئیمرالی لەگەڵ ئەردۆغان كۆدەبێتەوە

سەرەکی