4   کاتژمێر پێش ئێستا 1805 جار خوێنراوەتەوە

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا گه‌یشته‌ ئیسرائیل

مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە شاری تەلئەبیب‌و بڕیارە دواتر لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل کۆببێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست بڵاویکردەوە، مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات بەمەبەستی بەردەوامیدان بەچاودێریکردنی پلانی ئاشتی لەغەززەو هەروەها چۆنیەتی جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی ئاگربه‌سته‌كه‌.

هەروەها پێشتریش دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیلی کردبوو و لەشرم شێخ لەگەڵ سه‌رۆكانی قەتەر، تورکیاو میسر ڕێککەوتنی ئاشتییان لەبارەی غەززە واژۆکرد.

دوای سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپیش، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بەمەبەستی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە سەردانی ئیسرائیلی کرد.

مارکۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سێیەم بەرپرسی باڵای ئەو وڵاتەیە سەردانی ئیسرائیل ده‌کات بەمەبەستی جێبه‌جێكردنی ڕێککەوتنی ئاشتی لەغەززە.

  • حكومه‌تى عێراق له‌بڕیارێكى پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه‌

  • وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا گه‌یشته‌ ئیسرائیل

  • له‌فه‌ره‌نساوه‌ فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ به‌شار ده‌رچوو

  • بڕیارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌حمه‌د تورك ده‌رچوو

  • لەهەولێر ڤایرۆسێکی مەترسیدار بڵاودەبێتەوە

  • سزاكه‌ی شێروان شێروانی ساڵێك كه‌مكرایه‌وه‌

  • خورشید هەرکی وازهێنانى له‌پارتى ڕاگه‌یاند

  • هه‌سه‌ده‌ دیارترین سه‌ركرده‌ى داعشى ده‌ستگیركرد

  • هەفتەی داهاتوو بۆ جاری سێیەم شاندی ئیمرالی لەگەڵ ئەردۆغان كۆدەبێتەوە

سەرەکی