4   کاتژمێر پێش ئێستا 722 جار خوێنراوەتەوە

حكومه‌تى عێراق له‌بڕیارێكى پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه‌

دوای ئەوەی حکومەتی عێراق بڕیاریدا، لەبەرامبەر ڕاییکردنی مامەڵە فەرمییەکان، دەبێت هاووڵاتیان پسووڵەی پێدانی باجی خزمەتگوزاریی گشتی پێشکەشبکەن، پاشگەزبووەو ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانیش دەڵێت، "بڕیارەکە تەنها چینێکی دیاریکراو دەگرێتەوە".

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەکۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بڕیاریدا، لەمەودوا یەکێک لەمەرجەکانی ڕاییکردنی مامەڵەی فەرمی لەفەرمانگاکانی حکومەتدا، پێشکەشکردنی دوا پسووڵەی پێدانی کرێی کارەبا، پەیوەندییەکان، ئاو، ئاوەڕۆو سەرجەم باجی دیکەی گشتی دەبێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت، "ئەوەی لەهەندێک ماڵپەڕو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بەسەپاندنی سیستەمی کۆکردنەوەی باج لەهاووڵاتیان‌و ڕایینەکردنی هیچ مامەڵەیەک لەفەرمانگەکانی دەوڵەتدا، تەنها پاش پێدانی کرێی کارەباو ئاو، تەنها خاوەنکارو خاوەن کارگەو لایەنە حکومییەکان دەگرێتەوە".

بڕیارەکە ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆرو فراوان بووەوە لەهەندێک کەناڵی ڕاگەیاندن‌و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، هاووڵاتیان لەجیاتی دەرکردنی بڕیاری لەم شێوەیە، داوای ئاسانکاری مامەڵە فەرمییەکانیان لەکاتی سەردانیکردنی فەرمانگەکاندا کرد.

  • حكومه‌تى عێراق له‌بڕیارێكى پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه‌

  • وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا گه‌یشته‌ ئیسرائیل

  • له‌فه‌ره‌نساوه‌ فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ به‌شار ده‌رچوو

  • بڕیارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌حمه‌د تورك ده‌رچوو

  • لەهەولێر ڤایرۆسێکی مەترسیدار بڵاودەبێتەوە

  • سزاكه‌ی شێروان شێروانی ساڵێك كه‌مكرایه‌وه‌

  • خورشید هەرکی وازهێنانى له‌پارتى ڕاگه‌یاند

  • هه‌سه‌ده‌ دیارترین سه‌ركرده‌ى داعشى ده‌ستگیركرد

  • هەفتەی داهاتوو بۆ جاری سێیەم شاندی ئیمرالی لەگەڵ ئەردۆغان كۆدەبێتەوە

سەرەکی