11   کاتژمێر پێش ئێستا 4750 جار خوێنراوەتەوە

هه‌ڕه‌شه‌ قورسه‌كه‌ى هێگسێس.. وه‌ك قاعیده‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت

سوپای ئەمریکا بەلەمێکی قاچاخچییەکانی ماددە هۆشبەرەکانی ڤەنزوێلای لەدەریای کاریبی کردە ئامانج، وەزیری جەنگی ئەو وڵاتەش دەڵێت، "هاوشێوەی قاعیدە مامەڵە لەگەڵ قاچاخچییەکانی ماددە هۆشبەرەکان دەکەین".

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئۆپراسیۆنی سەربازی لەهەرێمە ئاوییەکانی باشووری وڵاتەکەی لەگەڵ وڵاتانی ئەمریکای لاتین لەدژی قاچاخچییەکانی ماددە هۆشبەرەکان دەستپێکردووە.

له‌وباره‌یه‌وه‌ پێت هێگسێس وەزیری جەنگی ئەمریکا ده‌ڵێت، "لەنیوەشەوداو بە فەرمانی سەرۆک ترەمپ، هێرشمانکردەسەر بەلەمێکی قاچاخچییەکانی ماددە هۆشبەرەکان لەدەریای کاریبی، لەئەنجامی هێرشەکەدا شەش تیرۆرستی ماددە هۆشبەرەکان کە لەسەر بەلەمەکە بوون کوژران".

هێگسێس هۆشداریشدایە ئەوکەسانە، "ئەگەر تیرۆریستی قاچاخچیت‌و دەتەوێت ماددە هۆشبەرەکانت بگەیەنیتە ئەمریکا، ئەوا هاوشێوەی ڕێکخراوی قاعیدە مامەڵەت لەگەڵ دەکەین، بەشەو یان بەڕۆژ، تۆڕەکانتان دیاریدەکەین‌و ئەندامانتان دیاریدەکەین‌و بێ سڵكردنه‌وه‌ دەتانکوژین‌و له‌ناوتان ده‌به‌ین".

  • توركمان‌و پارتى پێكیاندادا‌و هێزێكى زۆر بڵاوه‌ی پێكرا

  • هه‌ڕه‌شه‌ قورسه‌كه‌ى هێگسێس.. وه‌ك قاعیده‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت

  • حكومه‌تى عێراق له‌بڕیارێكى پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه‌

  • وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا گه‌یشته‌ ئیسرائیل

  • له‌فه‌ره‌نساوه‌ فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ به‌شار ده‌رچوو

  • بڕیارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌حمه‌د تورك ده‌رچوو

  • لەهەولێر ڤایرۆسێکی مەترسیدار بڵاودەبێتەوە

  • سزاكه‌ی شێروان شێروانی ساڵێك كه‌مكرایه‌وه‌

  • خورشید هەرکی وازهێنانى له‌پارتى ڕاگه‌یاند

سەرەکی