11   کاتژمێر پێش ئێستا 5458 جار خوێنراوەتەوە

توركمان‌و پارتى پێكیاندادا‌و هێزێكى زۆر بڵاوه‌ی پێكرا

ئەمشەو لەناحیەی پردێ لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن، گرژیی لەنێوان چەند گرووپێک‌و لایەنگرانی پارتی دروستبوو، بەشێک لەدانیشتووانی پردێ گردبوونەتەوەو داوادەکەن، ئەو گرووپە نەیەنەوە گەڕەکە کوردییەکان.

بەگوێرەی زانیارییەکان گرژییەکان دوای ئەوە دروستبوو کە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، ژمارەیەك گەنجی توركمان بەئاڵاو ئۆتۆمبێلەوە هەوڵیانداوە بچنە گەڕەكە كوردنشینەكانی ناحیەی پردێ تاوەكو دانیشتوانی كورد ئیستیفزاز بكەن، بەڵام پۆلیسی پردێ هەوڵیاندا ڕێگریی لەدروستبونی گرژیی‌و ئاڵۆزی لەنێوان گەنجانی کوردو تورکمان بکەن.

سه‌ربارى هه‌وڵى پۆلیس، به‌ڵام گرژییه‌كان بەتەقەکردن‌و لێکردنەوەی ئاڵای پارتی دەستیپێکردووه‌، لایەنگرانی پارتی ڕووبەڕوویان بوونەوە، گرووپەکە هەڵاتوون‌و لەدوای خۆیان ئۆتۆمبێلێک‌و ماتۆڕێکیشیان به‌جێهێشتووه‌.

پۆلیسى كه‌ركوكیش ڕایگه‌یاندووه‌، ڕاسته‌ ته‌قه‌كراوه‌، به‌ڵام ته‌قه‌كان به‌ئاسماندا بووه‌و هیچ کەسێک بریندارنەبووەو هێزێکی زۆریش گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی ڕووداوەکەو داوایان له‌خەڵک كردووه‌ ناوچەکە چۆڵبکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هیچى دیكه‌ ڕوو نه‌دات.

  • توركمان‌و پارتى پێكیاندادا‌و هێزێكى زۆر بڵاوه‌ی پێكرا

  • هه‌ڕه‌شه‌ قورسه‌كه‌ى هێگسێس.. وه‌ك قاعیده‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت

  • حكومه‌تى عێراق له‌بڕیارێكى پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه‌

  • وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا گه‌یشته‌ ئیسرائیل

  • له‌فه‌ره‌نساوه‌ فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ به‌شار ده‌رچوو

  • بڕیارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌حمه‌د تورك ده‌رچوو

  • لەهەولێر ڤایرۆسێکی مەترسیدار بڵاودەبێتەوە

  • سزاكه‌ی شێروان شێروانی ساڵێك كه‌مكرایه‌وه‌

  • خورشید هەرکی وازهێنانى له‌پارتى ڕاگه‌یاند

سەرەکی