8   کاتژمێر پێش ئێستا 5265 جار خوێنراوەتەوە

نزیكه‌ى هه‌زار هاوڵاتى هه‌رێم له‌تیروپشكى حه‌ج دوورخرانه‌وه‌

کاروان ستونی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج‌و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نزیکەی هەزار کەس لەناونووسین بۆ تیروپشکی حەج ڕەتکراونەتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەنجامدانی فەریزەی حەج لەلایەن ئەوکەسانەوە لەساڵانی ڕابردوودا.

ڕوونیکردەوە، سیستمی ئەلیکترۆنیی ناونووسین بۆ حەج، سیستمێکی زیرەکەو بەشێوەیەکی دادپەروەرانە کاردەکات بەجۆرێک تەنها یەکجار ڕێگە بەتۆمارکردنی ناو دەدات‌و دەرفەت تەنها بۆ ئەوکەسانە مسۆگەردەکات کە تائێستا حەجیان نەکردووە.

ستونی ئاماژەی بەوەشکرد، تەنانەت ئەو مامۆستا ئایینییانەشی کە وەک ڕێنیشاندەری حاجیان گەشتدەکەن، ئەگەر پێشتر حەجیان کردبێت (تەنانەت لەسەر خەرجیی تایبەتیی خۆشیان)، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی‌و زیاترکردنی دەرفەتەکان، جارێکی تر ڕێگەیان پێنادرێتەوە.

  • نێرده‌ى تایبه‌تى تره‌مپ بۆ عێراق به‌كوردى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

  • له‌باره‌ى به‌شداریى گروپه‌ چه‌كداره‌كان له‌هه‌ڵبژاردن زانیاریى ئاشكراده‌كرێت

  • مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌سه‌ر كیشوه‌رى ئاسیا ئاشكراده‌كرێت

  • له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ داعش 200 جار په‌لامارى شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده‌ى داوه‌

  • زانیارییه‌كى گرنگ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى نۆوه‌ ئاشكراده‌كرێت

  • گۆڕان له‌شاره‌كانى هه‌رێم بایكۆتى هه‌ڵبژاردن ده‌كات‌و له‌ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كانیش ده‌نگده‌ده‌ن

  • بەهۆی ڕووداوێكی تەقەكردن پۆلیسێك كوژراو سیانى دیكەش برینداربوون

  • نزیكه‌ى هه‌زار هاوڵاتى هه‌رێم له‌تیروپشكى حه‌ج دوورخرانه‌وه‌

  • سوودانى یه‌كه‌م جوڵه‌ى دژى مالیكى ده‌ستپێكرد

سەرەکی