9   کاتژمێر پێش ئێستا 7428 جار خوێنراوەتەوە

له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ داعش 200 جار په‌لامارى شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده‌ى داوه‌

لە ئاماژەیەکی نیگەرانکەر بۆ توانای داعش بۆ دەستپێکردنی هێرشی تیرۆریستی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی سوریا، ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هاوار نیوزی سوریا پەرەسەندنی هێرشەکانی داعش بۆ سەر ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبەردا ئاشکراده‌كات.

لەڕاپۆرتی ئاژانسەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ئەو گروپه‌ تیرۆریستییە 18 هێرشی بۆسەر ناوچەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستپێکردووە کە زۆربەیان لەناوچە گوندنشینەکانی دێرەزۆرو ڕەقە چڕبوونەتەوە، لەم هێرشانەدا داعش مینی چێندراوو دۆشکەو موشەکی مامناوەندی بەکارهێناوه‌.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەو هێرشانە بووە هۆی کوژرانی پێنج شه‌ڕڤانى هێزەکانی سوریای دیموکرات‌و برینداربوونی 10 کەسی دیکە، جگە لەبرینداربوونی چوار ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، هەروەها دوو هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە، دوو هاوڵاتی دیکەش برینداربوون، لەگەڵ زیانی ماددی بەموڵک‌و ماڵی هاوڵاتیانی مەدەنی.

هەروەها لەمانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا، ناوچه‌كانى ژێر كۆنترۆڵى هه‌سه‌ده‌ 12 هێرشی هاوشێوەى بەخۆیەوە بینی، کە لەئەنجامدا 21 شه‌ڕڤانى هێزەکانی سوریای دیموکرات شه‌هیدبوون‌و نۆ کەسی دیکەش برینداربوون، جگە لەبرینداربوونی دوو هاوڵاتی مەدەنی.

هه‌ر بەگوێرەی ئاژانسەکە، ژمارەی ئەو هێرشانەی شانەکانی داعش لەسەرەتای ئەمساڵەوە ئەنجامیانداون بۆ زیاتر لە 200 هێرش بەرزبووەتەوە، کە زۆربەیان لەلادێی دێرەزۆر لەڕۆژهەڵاتی سوریان، ئەمەش ڕەنگدانەوەی پەرەسەندنی نیگەرانکەرە لەچالاکییەکانی گروپەکە لەو ناوچانە.

ئەو پێشهاتانە لەکاتێکدان، هۆشدارییەکان سەبارەت بەسەرهەڵدانەوەی گروپەکە لەزیادبووندایە، ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لەمدواییانەدا ئاشکرایکرد، کە داعش بۆشایی ئەمنی‌و سیاسیی لەسوریا دەقۆزێتەوە بۆ ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانی‌و فراوانکردنی كرده‌وه‌كانى.

  • نێرده‌ى تایبه‌تى تره‌مپ بۆ عێراق به‌كوردى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

  • له‌باره‌ى به‌شداریى گروپه‌ چه‌كداره‌كان له‌هه‌ڵبژاردن زانیاریى ئاشكراده‌كرێت

  • مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌سه‌ر كیشوه‌رى ئاسیا ئاشكراده‌كرێت

  • له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ داعش 200 جار په‌لامارى شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده‌ى داوه‌

  • زانیارییه‌كى گرنگ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى نۆوه‌ ئاشكراده‌كرێت

  • گۆڕان له‌شاره‌كانى هه‌رێم بایكۆتى هه‌ڵبژاردن ده‌كات‌و له‌ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كانیش ده‌نگده‌ده‌ن

  • بەهۆی ڕووداوێكی تەقەكردن پۆلیسێك كوژراو سیانى دیكەش برینداربوون

  • نزیكه‌ى هه‌زار هاوڵاتى هه‌رێم له‌تیروپشكى حه‌ج دوورخرانه‌وه‌

  • سوودانى یه‌كه‌م جوڵه‌ى دژى مالیكى ده‌ستپێكرد

سەرەکی