9   کاتژمێر پێش ئێستا 6702 جار خوێنراوەتەوە

زانیارییه‌كى گرنگ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى نۆوه‌ ئاشكراده‌كرێت

به‌گوێره‌ى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك، لەماوه‌ى 24 کاتژمێری داهاتوودا ڕووندەبێتەوە مووچەی مانگی نۆ پێش هەڵبژاردن دەدرێت یان نا، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت، "سبه‌ینێ دواى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق سوودانى‌و وه‌زیره‌ كورده‌كان كۆده‌بنه‌وه‌و بڕیار له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌درێت".

سبەینێ سێشەممە، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەرێوەدەچێت‌و سوودانی‌و تەیف سامی بەشداردەبن، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا نوێنەرانی حکومەتی هەرێم قسەیان لەگەڵ سوودانی کردووە، لەکۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممە بڕیار لەخەرجکردنی مووچەی مانگی 9ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بدات.

زانیارییه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، پرسی مووچە لەکارنامەی کۆبوونەوەکەى حكومه‌تى عێراقدا نییە، بەڵام بڕیارە وەزیرە کوردەکان لەکۆتایی کۆبوونەوە ئەم بابەتە بکەنەوەو بەسوودانی بڵێن حکومەتی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی جێبەجێکردووە، نەوت وا دەڕوات، لیستی مووچەو میزان موراجەعەو 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی ئامادەن.

ئێستا مووچەخۆرانی کوردستان دوو مووچە لەدوای مووچەخۆرانی عێراقن، بۆیە وەزیرانی کورد داوا لە سوودانی دەکەن پێویستە بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ بدات بۆ ئەوەی بتوانرێت پێش هەڵبژاردن دابەش بکرێت، جیاوازییەکەش بۆ یەک مووچە کەم ببێتەوە.

تائێستا ڕوون نییە هەڵوێستی سوودانی چی دەبێت، چونکە لەم ڕۆژانە کاتێک وەزیرانی کورد قسەیان لەگەڵ کردووە، هیچ قسەو هەڵوێستێکی ئاشكرای دەرنەبڕیوەو هیچ بەڵێنێکی نەداوە.

ئەگەر سبەینێ سوودانی بڕیاری خەرجکردنی نەدات، ناردنی مووچەی مانگی نۆ پێش هەڵبژاردن دەبێتە مەحاڵ، چونکە سێشەممەی داهاتوو دەکاتە 11ی مانگ‌و هەڵبژاردنە. 

  • نێرده‌ى تایبه‌تى تره‌مپ بۆ عێراق به‌كوردى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

  • له‌باره‌ى به‌شداریى گروپه‌ چه‌كداره‌كان له‌هه‌ڵبژاردن زانیاریى ئاشكراده‌كرێت

  • مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌سه‌ر كیشوه‌رى ئاسیا ئاشكراده‌كرێت

  • له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ داعش 200 جار په‌لامارى شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده‌ى داوه‌

  • زانیارییه‌كى گرنگ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى نۆوه‌ ئاشكراده‌كرێت

  • گۆڕان له‌شاره‌كانى هه‌رێم بایكۆتى هه‌ڵبژاردن ده‌كات‌و له‌ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كانیش ده‌نگده‌ده‌ن

  • بەهۆی ڕووداوێكی تەقەكردن پۆلیسێك كوژراو سیانى دیكەش برینداربوون

  • نزیكه‌ى هه‌زار هاوڵاتى هه‌رێم له‌تیروپشكى حه‌ج دوورخرانه‌وه‌

  • سوودانى یه‌كه‌م جوڵه‌ى دژى مالیكى ده‌ستپێكرد

سەرەکی