8   کاتژمێر پێش ئێستا 9728 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆی ڕووداوێكی تەقەكردن پۆلیسێك كوژراو سیانى دیكەش برینداربوون

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لەپارێزگای میسان بەهۆی ڕووداوێكی تەقەكردن، پۆلیسێك كوژراو سیانى دیكەش برینداربوون.

پۆلیسی پارێزگای میسان سەبارەت بەڕووداوەكە بڵاویكردەوە، كەسێك لەنێو ماڵەكەی خۆیدا بەشێوەی هەڕەمەكی تەقەیكردووە، بەهۆیەوە بووەتە جێگەی ترس‌و دڵەڕاوكێی هاوسێیەكان‌و هەروەها هاووڵاتییان.

هێزەكانی پۆلیس ڕاستەوخۆ چوونەتە شوێنی ڕووداوەكەو بەبڵندگۆ داوایان لەتەقەكەرەكە كردووە خۆی بەدەستەوە بدات، بەڵام ئەو بەردەوام بووە لەهەڕەشەو تەقەكردن.

دواتر هێزەكانی پۆلیس چوونەتە ناو خانووەكەو بەهۆیەوە ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان تۆمەتبارەكەو هێزەكە دروستبووەو لەئەنجامدا پۆلیسێك كوژراوەو سیانى دیكەش برینداربوون.

پۆلیسی پارێزگای میسان ئاماژەی بەوەشدا، دوای ڕووبەڕووبوونەوەكان، تەقەكەرەكە كوژراوەو لێكۆڵینەوەكانیش لەسەر هۆكاری ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.

  • نێرده‌ى تایبه‌تى تره‌مپ بۆ عێراق به‌كوردى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

  • له‌باره‌ى به‌شداریى گروپه‌ چه‌كداره‌كان له‌هه‌ڵبژاردن زانیاریى ئاشكراده‌كرێت

  • مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌سه‌ر كیشوه‌رى ئاسیا ئاشكراده‌كرێت

  • له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ داعش 200 جار په‌لامارى شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده‌ى داوه‌

  • زانیارییه‌كى گرنگ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى نۆوه‌ ئاشكراده‌كرێت

  • گۆڕان له‌شاره‌كانى هه‌رێم بایكۆتى هه‌ڵبژاردن ده‌كات‌و له‌ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كانیش ده‌نگده‌ده‌ن

  • بەهۆی ڕووداوێكی تەقەكردن پۆلیسێك كوژراو سیانى دیكەش برینداربوون

  • نزیكه‌ى هه‌زار هاوڵاتى هه‌رێم له‌تیروپشكى حه‌ج دوورخرانه‌وه‌

  • سوودانى یه‌كه‌م جوڵه‌ى دژى مالیكى ده‌ستپێكرد

سەرەکی