7   کاتژمێر پێش ئێستا 11051 جار خوێنراوەتەوە

گۆڕان له‌شاره‌كانى هه‌رێم بایكۆتى هه‌ڵبژاردن ده‌كات‌و له‌ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كانیش ده‌نگده‌ده‌ن

جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان (باڵی کوردسات) بڕیاریدا بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "هەڵبژاردنەکە ڕەنگدانەوەی خواستی ڕاستەقینەی دەنگدەران نییە"، ده‌شڵێت، "بڕیاردرا لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێم، بایکۆتی هەڵبژاردن بکرێت‌و ئەنجام‌و ئاکامەکانی بخرێتە ژێر پرسیارەوە، به‌ڵام له‌کەرکوک‌و ناوچە دابڕێندراوەکان هانی دەنگدەرانمان دەدەین بەشداریی هەڵبژاردن بکەن".

جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" ڕۆژی دووشەممە (3ی 11ی 2025)، جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان، بۆ تاووتوێکردنی دۆخی سیاسیی‌و بڕیاردان لەهەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "بەپشتبەستن بەئەنجامی ڕاپرسی ناو گۆڕانخوازان‌و وەرگرتنی بۆچونی ژمارەیەک کەسایەتی دیار، هاوکات ڕاسپاردەکانی کۆبونەوەی جڤاتی گشتی، دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، بڕیاردرا لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێم، بایکۆتی هەڵبژاردن بکرێت و ئەنجام و ئاکامەکانی بخرێتە ژێر پرسیارەوە، لەبارەی کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکانیش، وەک بەرپرسیارێتیەکی نەتەوەیی و نیشتمانی، هانی دەنگدەرانمان دەدەین بەشداریی هەڵبژاردن بکەن و دەنگ بەو کاندیدە کوردانە بدەن، لەپێناو کوردستانیەتی ئەو ناوچانە و بەرگریکردن لە مافە نەتەوەییەکان خەباتی پەرلەمانی دەکەن ".

دەقی بڕیارەکانی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان:
یەکەم:
هەڵبژاردنەکە ڕەنگدانەوەی خواستی ڕاستەقینەی دەنگدەران نییە، بەتایبەت، کە پارە و چەک و پەیوەندییە ئیقلیمییەکان، ڕۆڵی یەکلاکەرەوە لە ڕەنگڕێژکردنی ئەنجامەکان دەبینن، ئەمەش بەردەوام ئاڵوگۆڕی ڕووکەشانەی دەسەڵاتی سیاسیی لێکەوتووەتەوە. لەو ڕوانگەیەوە، ئەزمونی دیموکراسی و هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبەردەم شکست و بێ متمانەیی دەنگدەرە.
دووەم:
لە ئەزمونی (٢٢) ساڵەی حوکمڕانی عێراقدا، بەردەوام مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت مافی خاک و ناوچە دابڕاوەکان، نەوت و گاز، بودجە و شایستە داراییەکان زیاتر پێشێل کراون و خەڵکی کوردستان بوونە قوربانی بێباکی و خەمساردی دەسەڵاتدارانی بەغدا و هەرێمی کوردستان، ئەمەش قۆناغ بە قۆناغ بەهێزبونەوەی دەسەڵاتی مەرکەز و پاشەکشێی حوکمە فیدڕاڵیەکانی لێکەوتووەتەوە، کە بێگومان ئەم سیاسەتە دژی بەرژەوەندییە باڵاکانی خەڵکی کوردستانە.
سێیەم:
هەروەکچۆن ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن مانای لەدەستدانی ڕەوایەتی یاسایی و دەستوری دەگەیەنێت، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پڕ لە ساختەکاری و دیزاینکراویش مانای بەدەستهێنانەوەی ڕەوایەتی سیاسیی ناگەیەنێت، کە بەداخەوە ساختەکاری و گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بەردەوام بووەتە مۆتەکەی هەڵبژاردن و یاریکردن بە ئیرادەی هاوڵاتیان.
چوارەم:
لە ڕابردودا، نوێنەرانی کورد لە جومگەکانی حوکمڕانی بەغدا، نوێنەرایەتی خواستی حزبی و کەسیی خۆیان کردوە، ئاواتەکانی خۆیان هێناوەتەدی و داخوازییە ڕەواکانی خەڵکیان بێ وەڵام هێشتووەتەوە. بەتایبەتیش لە پرسی چاودێریکردنی حکومەتی ئیتحادی و پێشێلکردنی مافە دەستوری و داراییەکانی هەرێم و موچە و قوتی فەرمانبەران.

  • نێرده‌ى تایبه‌تى تره‌مپ بۆ عێراق به‌كوردى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

  • له‌باره‌ى به‌شداریى گروپه‌ چه‌كداره‌كان له‌هه‌ڵبژاردن زانیاریى ئاشكراده‌كرێت

  • مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌سه‌ر كیشوه‌رى ئاسیا ئاشكراده‌كرێت

  • له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ داعش 200 جار په‌لامارى شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده‌ى داوه‌

  • زانیارییه‌كى گرنگ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى نۆوه‌ ئاشكراده‌كرێت

  • گۆڕان له‌شاره‌كانى هه‌رێم بایكۆتى هه‌ڵبژاردن ده‌كات‌و له‌ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كانیش ده‌نگده‌ده‌ن

  • بەهۆی ڕووداوێكی تەقەكردن پۆلیسێك كوژراو سیانى دیكەش برینداربوون

  • نزیكه‌ى هه‌زار هاوڵاتى هه‌رێم له‌تیروپشكى حه‌ج دوورخرانه‌وه‌

  • سوودانى یه‌كه‌م جوڵه‌ى دژى مالیكى ده‌ستپێكرد

سەرەکی