9   کاتژمێر پێش ئێستا 5270 جار خوێنراوەتەوە

مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌سه‌ر كیشوه‌رى ئاسیا ئاشكراده‌كرێت

بەپێی راپۆرتێک کە لەلایەن ڕێکخراوی خۆراک‌و کشتوکاڵی سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکان (FAO) بڵاوکراوەتەوە، نزیکەی یەک ملیارو 700 ملیۆن کەس لەو ناوچانەدا دەژین له‌كیشوه‌ری ئاسیا کە په‌یوه‌سته‌ به‌پیسبوونی ژینگه‌، بەهۆی چالاکییه‌ نادروسته‌كانی مرۆڤەوە وەک دارستانبڕین كه‌ دەبێتە هۆی لەدەستدانی ئۆكسجینی سروشتی.

ڕێکخراوی فاو، تێکچوونی زەوی‌و پیسبوونی ژینگه‌ی به‌هۆی چالاكییه‌ پیشه‌سازییه‌كان بەدابەزینی درێژخایەنی توانای زەوی بۆ دابینکردنی کاڵاو خزمەتگوزاری پێناسەكردووه‌و بەمەترسییەکی گه‌وره‌ش ناوی بردووه‌ بۆسەر بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی‌و ئاسایشی خۆراک.

ڕێکخراوه‌كه‌ لەڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا لەدۆخی خۆراک‌و کشتوکاڵدا جەختیکردەوە، چالاکییە مرۆییەکان، لەوانەش دارستانبڕین، زۆر لەوەڕاندن‌و شێوازە نادروسته‌كانی کشتوکاڵ‌و ئاودێریی هۆكاری سه‌ره‌كیی بوونه‌ بۆ ئه‌و كاره‌ساته‌ مرۆییه‌.

شاره‌زایانی كشتوكاڵی ڕایانگه‌یاندووه‌، تێکچوونی زەوی دەتوانێت کاریگەریی لەسەر بەرهەمهێنانی کێڵگەیەکی گەنم هەبێت یان ببێتە هۆی چڕیی کاربۆن‌و له‌بارچوونی تەواوەتی زەوییە کشتوکاڵییەکان به‌پێی كات.

ڕێکخراوەکە پێشبینیكردووه‌، نزیکەی یەک ملیارو 700 ملیۆن کەس كه‌ لەو ناوچانەدا دەژین له‌كیشوه‌ری ئاسیا به‌هۆی تێکچوونی زەوییە کشتوکاڵییەکان‌و پیسبوونی ژینگه‌، ڕووبه‌ڕووى مه‌رگێكی له‌سه‌رخۆ بڕۆن.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانیش، ئەوکەسانەی زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە، دانیشتوانی باشوورو ڕۆژهەڵاتی ئاسیان کە چڕی دانیشتوانیان زۆرە.

  • نێرده‌ى تایبه‌تى تره‌مپ بۆ عێراق به‌كوردى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

  • له‌باره‌ى به‌شداریى گروپه‌ چه‌كداره‌كان له‌هه‌ڵبژاردن زانیاریى ئاشكراده‌كرێت

  • مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌سه‌ر كیشوه‌رى ئاسیا ئاشكراده‌كرێت

  • له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ داعش 200 جار په‌لامارى شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده‌ى داوه‌

  • زانیارییه‌كى گرنگ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى نۆوه‌ ئاشكراده‌كرێت

  • گۆڕان له‌شاره‌كانى هه‌رێم بایكۆتى هه‌ڵبژاردن ده‌كات‌و له‌ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كانیش ده‌نگده‌ده‌ن

  • بەهۆی ڕووداوێكی تەقەكردن پۆلیسێك كوژراو سیانى دیكەش برینداربوون

  • نزیكه‌ى هه‌زار هاوڵاتى هه‌رێم له‌تیروپشكى حه‌ج دوورخرانه‌وه‌

  • سوودانى یه‌كه‌م جوڵه‌ى دژى مالیكى ده‌ستپێكرد

سەرەکی