7   کاتژمێر پێش ئێستا 5355 جار خوێنراوەتەوە

نێرده‌ى تایبه‌تى تره‌مپ بۆ عێراق به‌كوردى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لەعێراق ڕێککەوتنی ئاوی لەنێوان تورکیاو عێراقی ڕاگەیاندو به‌زمانى كوردى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت، "ئەو ڕێککەوتنە بۆ بژێوی ژیانی ملیۆنان کەس زۆر گرنگە کە بەهۆی وشکەساڵی‌و کەمئاوییەوە دەیانناڵاند".

مارک ساڤایا نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لەعێراق لەڕاگەیەندراوێکدا له‌هه‌ژمارى خۆى له‌ئێكس به‌زمانى كوردى نوسیویه‌تى، "پیرۆزە لەهەردوو نەتەوە، کۆماری عێراق‌و کۆماری تورکیا".

ده‌شڵێت، "دەستخۆشی لەحکوومەتی عێراق دەکەم‌و ئەو ڕێککەوتنە بەرز دەنرخێنم کە لەنێوان کۆماری عێراق‌و کۆماری تورکیادا کراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە بەردەوامەکانی بەڕێوەبردنی ئاو لەنێوان هەردوو وڵاتدا".

ساڤایا ئه‌وه‌شى باسكردووه‌، "ئەو ڕێککەوتنە هەنگاوێکی بەرچاوە بۆ بەرزکردنەوەی هاوکارییەکانی ناوچەکەو دەستەبەرکردنی دەستڕاگەیشتنێکی بەردەوام بەسەرچاوە ئاوییە گرنگەکان، کە گرنگن بۆ بژێوی ژیانی ملیۆنان عێراقی کە بەهۆی وشکەساڵی‌و کەمی ئاوەوە زیانیان بەرکەوتووە".

هه‌ر له‌و ڕاگەیەندراوەدا هاتووە، "ئەمریکا پابەندبوونی بەهێزی خۆی بۆ پاڵپشتیکردنی عێراق‌و گەلەکەی دووپاتدەکاتەوە لەپێناو سەقامگیریی زیاترو خۆشگوزەرانی‌و ژینگەیەکی بەردەوامدا".

  • نێرده‌ى تایبه‌تى تره‌مپ بۆ عێراق به‌كوردى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

  • له‌باره‌ى به‌شداریى گروپه‌ چه‌كداره‌كان له‌هه‌ڵبژاردن زانیاریى ئاشكراده‌كرێت

  • مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌سه‌ر كیشوه‌رى ئاسیا ئاشكراده‌كرێت

  • له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ داعش 200 جار په‌لامارى شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده‌ى داوه‌

  • زانیارییه‌كى گرنگ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى نۆوه‌ ئاشكراده‌كرێت

  • گۆڕان له‌شاره‌كانى هه‌رێم بایكۆتى هه‌ڵبژاردن ده‌كات‌و له‌ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كانیش ده‌نگده‌ده‌ن

  • بەهۆی ڕووداوێكی تەقەكردن پۆلیسێك كوژراو سیانى دیكەش برینداربوون

  • نزیكه‌ى هه‌زار هاوڵاتى هه‌رێم له‌تیروپشكى حه‌ج دوورخرانه‌وه‌

  • سوودانى یه‌كه‌م جوڵه‌ى دژى مالیكى ده‌ستپێكرد

سەرەکی