4   کاتژمێر پێش ئێستا 5315 جار خوێنراوەتەوە

ڕێژه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت له‌سه‌رتاسه‌رى عێراق به‌هه‌رێميشه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌نرا

سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمیسیارانى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرایكرد، ڕێژەی بەشداریی لەدەنگدانی تایبەت لە (82%) بووە.

دادوەر عومەر ئەحمەد سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمیسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئاشكرایكرد، گەرەنتی هەڵبژاردنێكی ئازادمان كرد.

ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه‌، "ڕێژەی بەشداریی لەدەنگدانی تایبەت لە(82%) بووە".

كۆمسیۆن داوا لەهەموو لایەك دەكات، ڕۆڵ ببین لەسەرخستنی پرۆسەكە لەڕێگه‌ی پابەندبون بەڕێنماییەكانی كۆمسیۆنه‌وه‌.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕاگەیەندراوێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت، "تەنها لەسێ پارێزگاکەی هەرێم ئەنجامی بەرایی ڕێژەی بەشداریی لەدەنگدانی تایبەت ڕاگەیەنراوەو لەهیچ پارێزگایەکی عێراق هیچ ئەنجامێک بڵاونەکراوەتەوە، لەکاتێکدا بڕیاربوو کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کاتژمێر هەشتی ئێوارە بەفەرمی ئەنجامی بەرایی‌و نافەرمی پرۆسەی دەنگدانی گشتیی سەرتاسەری عێراق‌و هەرێمی کوردستان ڕابگەیەنێت، بەڵام دواتر بڕیارەكەی گۆڕدرا".

کۆمیسیۆن بڕیاریداوە تا ڕۆژی چوارشەممە 13ی ئەم مانگە، واتە ڕۆژی دوای دەنگدانی گشتیی هیچ ئەنجامێکی بەرایی ڕاناگەیەندرێت.

  • ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەت لە هەرێم گەیشتە 98٪

  • دانوستاندنی نهێنی واشنتن و دیمەشق بۆ کردنەوەی بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکی لە سوریا

  • ئه‌نجامى 83 بنگه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت له‌كه‌ركوك ئاشكراده‌كرێت

  • کۆی گشتیی ئەنجامی بەرایی دەنگدانی تایبەت ئاشكراده‌كرێت

  • ده‌نگى 1546 وێستگه‌ له‌هه‌رێمى كوردستان ئاشكراده‌كرێت

  • ڕێژه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت له‌سه‌رتاسه‌رى عێراق به‌هه‌رێميشه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌نرا

  • ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یه‌

  • ئەنجامی دەنگدانی 779 وێستگە له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم به‌مشێوه‌یه‌یه‌

  • ئه‌نجامى گشتیى ده‌نگدانى تایبه‌ت له‌هه‌رێم به‌مشێوه‌یه‌یه‌

سەرەکی