3   کاتژمێر پێش ئێستا 95 جار خوێنراوەتەوە

ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەت لە هەرێم گەیشتە 98٪

ئیرادە میدیا

نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراقی بە سەرکەوتووییەکی تەواو وەسف کرد.

نەبەرد عومەر، ئاماژەی بەوەدا کە هەموو ئەو کێشانەی لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو هەبوون، ئەم جارە چارەسەر کران و هێزە ئەمنییەکان بە شێوازێکی سەردەمیانە بەشدارییان لە پڕۆسەکەدا کردووە.

بەرزترین ڕێژەی بەشداریکردن لە ئاستی پارێزگاکانی هەرێم تۆمارکراوە، بە جۆرێک کە ڕێژەی گشتی بەشداریکردنی دەنگدەرانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان 98٪ بووە.

وردەکاریی ئامارەکان بەم شێوەیەن:

- هەولێر: 109,508 دەنگدەر بە ڕێژەی 98٪.
- سلێمانی: 106,350 دەنگدەر بە ڕێژەی 98٪.
- دهۆک: 55,411 دەنگدەر بە ڕێژەی 97٪.

ڕێژەی بەشداریکردن لەنێو ئاوارەکان لە دهۆک گەیشتووەتە 77٪ (20,000 دەنگدەر)، لە کاتێکدا ئاوارەکانی هەولێر 71٪ بوون (391 دەنگدەر).

لەبارەی پرۆسەی کۆکردنەوە و ناردنی ئەنجامەکان، نەبەرد عومەر ڕایگەیاند: کارمەندان بەردەوامن لە کارکردن و توانیویانە 90٪ـی ئەنجامەکان بە سیستەمی RTS (سەرەڕای مانگی دەستکرد) بۆ بەغدا بنێرن. بڕیارە تەواوی ئەنجامەکان تا کاتژمێر 12:00ی شەو بنێردرێن.

حاکم عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕایگەیاند کە دەنگدانەکە لە کەشێکی ئارامدا بەڕێوەچووە و تێکڕای ڕێژەی بەشداریکردن لەسەر ئاستی عێراق بۆ دەنگدانی تایبەت 82.42٪ بووە لە کۆی یەک ملیۆن و 104 هەزار و 816 دەنگدەر.

  • ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەت لە هەرێم گەیشتە 98٪

  • دانوستاندنی نهێنی واشنتن و دیمەشق بۆ کردنەوەی بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکی لە سوریا

  • ئه‌نجامى 83 بنگه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت له‌كه‌ركوك ئاشكراده‌كرێت

  • کۆی گشتیی ئەنجامی بەرایی دەنگدانی تایبەت ئاشكراده‌كرێت

  • ده‌نگى 1546 وێستگه‌ له‌هه‌رێمى كوردستان ئاشكراده‌كرێت

  • ڕێژه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت له‌سه‌رتاسه‌رى عێراق به‌هه‌رێميشه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌نرا

  • ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یه‌

  • ئەنجامی دەنگدانی 779 وێستگە له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم به‌مشێوه‌یه‌یه‌

  • ئه‌نجامى گشتیى ده‌نگدانى تایبه‌ت له‌هه‌رێم به‌مشێوه‌یه‌یه‌

سەرەکی