2   کاتژمێر پێش ئێستا 39 جار خوێنراوەتەوە

دانوستاندنی نهێنی واشنتن و دیمەشق بۆ کردنەوەی بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکی لە سوریا

ئیرادە میدیا

دوای نزیکەی 13 ساڵ لە پچڕانی تەواوی پەیوەندییە سەربازی و دیپلۆماسییەکان لە دوای هەڵایسانی شەڕی ناوخۆیی سوریا، سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژە بە گفتوگۆی نهێنی نێوان واشنتن و دیمەشق دەکەن بۆ کردنەوەی بنکەیەکی سەربازیی نوێی ئەمریکی لە خاکی سوریادا، بەتایبەت لە نزیک فڕۆکەخانەی سین لە ڕۆژئاوای دیمەشق.

ئەم گۆڕانکارییە گەورەیە لە کاتێکدایە کە پەیوەندییەکان بەرەو ئاساییبوونەوە چوون دوای دەستبەکاربوونی ئەحمەد شەرع وەک سەرۆکی ڕاگوزەری سوریا.

ماڵپەڕی عەرەبی پۆست ئاشکرای کردووە: دانوستاندنەکان لە ئابی ساڵی ڕابردوو دەستیپێکردووە، بەڵام بەهۆی سەردانەکەی جەنەراڵ براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (CENTCOM)، بۆ دیمەشق، بەرەوپێشچوونی بەرچاو بەدەست هاتووە. هەردوولا لەسەر بنەمای هاریکاریی ئەمنی لە دۆسیە هەستیارەکان ڕێککەوتوون.

ئەگەرچی ئەم پرۆژەیە بە "پێشکەوتنێکی بەرچاو" دادەنرێت کە دەرگا لە هەماهنگیی نوێ دەکاتەوە، بەڵام ئامانجەکانی دیاریکراون، دامەزراندنی ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بۆ گۆڕینەوەی زانیاری و هەماهەنگیی مەیدانی دژ بە شانە نووستووەکانی داعش، ڕێگریکردن لە قاچاخچێتیی چەک لە سنووری سوریا-لوبنان، بە ئامانجی کەمکردنەوەی دەسەڵاتی حیزبوڵڵا.

ئەمریکا نەخشەی داڕشتووە بۆ دامەزراندنی سیستمی چاودێریی مۆدێرن بە بەکارهێنانی فڕۆکەی سیخوڕی و تەکنەلۆجیای هەستیار.

  • ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەت لە هەرێم گەیشتە 98٪

  • دانوستاندنی نهێنی واشنتن و دیمەشق بۆ کردنەوەی بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکی لە سوریا

  • ئه‌نجامى 83 بنگه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت له‌كه‌ركوك ئاشكراده‌كرێت

  • کۆی گشتیی ئەنجامی بەرایی دەنگدانی تایبەت ئاشكراده‌كرێت

  • ده‌نگى 1546 وێستگه‌ له‌هه‌رێمى كوردستان ئاشكراده‌كرێت

  • ڕێژه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت له‌سه‌رتاسه‌رى عێراق به‌هه‌رێميشه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌نرا

  • ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یه‌

  • ئەنجامی دەنگدانی 779 وێستگە له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم به‌مشێوه‌یه‌یه‌

  • ئه‌نجامى گشتیى ده‌نگدانى تایبه‌ت له‌هه‌رێم به‌مشێوه‌یه‌یه‌

سەرەکی