1     کاتژمێر پێش ئێستا 57 جار خوێنراوەتەوە

کەشناسی هەرێم: سبەی باران دەبارێت

ئیرادە میدیا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە زنجیرەیەک پێشبینی نوێی دەربارەی دۆخی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: هەرێم بەرەو قۆناغێکی ناسەقامگیری کەشوهەوا و بارانبارین دەچێت کە چاوەڕوان دەکرێت بۆ چەند ڕۆژێکی داهاتووش بەردەوام بێت.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی کەشناسی هەرێم بێت، ئاسمانی ئەمڕۆ نیمچە هەور دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی گشتی یەک بۆ دوو پلە نزم دەبێتەوە. بە تایبەتیش، لە ناوچە شاخاوییەکاندا، نزمبوونەوەکە زیاتر دەبێت و پلەکان بە بەراورد بە دوێنێ (2-3) پلە دادەبەزن.

کەشناسی هەرێم دەڵێت: سبەینێ لە کاتەکانی شەودا، بارانبارین بە شێوەی نمە باران لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێمەوە دەستپێدەکات، ئەم شەپۆلی بارانبارینەش درێژ دەبێتەوە و زۆربەی ناوچەکانی دیکەی هەرێم دەگرێتەوە.

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند: لە کاتەکانی درەنگانی شەودا، ئەگەری تاوەباران و بروسکە لە هەندێک ناوچەدا هەیە.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیەیە:
شار/ناوچە پلەی گەرما
گەرمیان 27
کەرکوک 26
هەولێر 25
هەڵەبجە 25
زاخۆ 23
سلێمانی 22
دهۆک 22
حاجی ئۆمەران 12

  • جەنگیز چاندار: لە پرۆسەی چارەسەری هێشتا پێشکەوتنی کردەیی بەدەست نەهاتووە

  • کەشناسی هەرێم: سبەی باران دەبارێت

  • مارک ساڤایا: ئەمریکا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

  • نێردەی تایبەتی ئەمریکا وردەکاری کۆبوونەوەی ترەمپ و سەرۆک شەرع ئاشکرا دەکات

  • ڕێبوار تەها بوو بەیەکەم كاندیدى سه‌ر ئاستى عێراق

  • كورسیه‌كانى كه‌ركوك گۆڕانكاریى به‌سه‌رداهات

  • ده‌نگه‌ پوچه‌ڵه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراده‌كرێن

  • لەنەینەوا كورد پێش یەکەمەو لەپێش حەلبووسی‌و سوودانییەوەیە

  • ئه‌نجامى ده‌نگه‌كانى دهۆك

سەرەکی