2   کاتژمێر پێش ئێستا 32 جار خوێنراوەتەوە

مارک ساڤایا: ئەمریکا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

ئیرادە میدیا

مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ عێراق، ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی گەلی عێراق کرد بە بۆنەی تەواوبوونی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە بە هەنگاوێکی چارەنووسساز بەرەو پتەوکردنی سەقامگیری و دیموکراسی لە وڵاتدا وەسفی کرد.

ساڤایا جەختی کردەو: گەلی عێراق جارێکی دیکە پاپەندبوونی خۆی بە ئازادی و سەروەری یاسا و دامەزراوە نیشتمانییە بەهێزەکان نیشاندا.

نێردەی سەرۆکی ئەمریکا راشیگەیاندووە: دەستخۆشی لە حکومەتی عێراق دەکەین بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەم هەڵبژاردنە گرنگە لەکاتی خۆیدا و بە ئاسانی بەڕێوەچوو، ئەمەش نیشانەیەکی ڕوونە کە عێراق بەرەو خۆشگوزەرانی و سەروەری زیاتر هەنگاو دەنێت.

مارک ساڤایا دووپاتی کردەوە: ویلایەتە یەکگرتووەکان بە گرنگییەوە پاپەندە بە پشتیوانیکردن لە سەروەری عێراق و هەوڵەکانی بۆ چاکسازی. هەروەها، ویلایەتە یەکگرتووەکان کار بۆ کۆتاییهێنان بە دەستێوەردانی دەرەکی و میلیشیا چەکدارەکان دەکات.

ساڤایا ئاماژەی بەوەدا: ئەمریکا بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی کارکردنە لەگەڵ حکومەتی داهاتووی عێراق بۆ بەهێزکردنی هاوبەشی ستراتیژی لە بوارەکانی ئاسایش، وزە، و گەشەپێدانی نێوان ئەمریکا و عێراق. هاوکاریکردن لە بنیاتنانی داهاتوویەکی سەقامگیر و خۆشگوزەران بۆ هەموو عێراقییەکان.

  • جەنگیز چاندار: لە پرۆسەی چارەسەری هێشتا پێشکەوتنی کردەیی بەدەست نەهاتووە

  • کەشناسی هەرێم: سبەی باران دەبارێت

  • مارک ساڤایا: ئەمریکا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

  • نێردەی تایبەتی ئەمریکا وردەکاری کۆبوونەوەی ترەمپ و سەرۆک شەرع ئاشکرا دەکات

  • ڕێبوار تەها بوو بەیەکەم كاندیدى سه‌ر ئاستى عێراق

  • كورسیه‌كانى كه‌ركوك گۆڕانكاریى به‌سه‌رداهات

  • ده‌نگه‌ پوچه‌ڵه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراده‌كرێن

  • لەنەینەوا كورد پێش یەکەمەو لەپێش حەلبووسی‌و سوودانییەوەیە

  • ئه‌نجامى ده‌نگه‌كانى دهۆك

سەرەکی