3   کاتژمێر پێش ئێستا 70 جار خوێنراوەتەوە

نێردەی تایبەتی ئەمریکا وردەکاری کۆبوونەوەی ترەمپ و سەرۆک شەرع ئاشکرا دەکات

ئیرادە میدیا

تۆم باراك، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریكا بۆ سوریا، لە پەیامێكی درێژدا لە تۆڕی "ئێكس" چەند ڕێككەوتنێکی ئاشكرا كرد، کە پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و دیمەشق بەهێز دەکەن، بە تایبەت لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و سەقامگیری ناوچەکە.

باراك ئاماژەی بە وردەكاری كۆبوونەوەیەكی بەرز کرد، كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە كۆشكی سپی لە نێوان دۆناڵد ترەمپ و ئەحمەد شەرع ئەنجامدراوە.

نێردەی سەرۆکی ئەمریکا نووسیویەتی: سەرۆک دۆناڵد ترەمپ و سەرۆک شەرع قەناعەتی هاوبەشیان هەیە، کە کاتی ئەوە هاتووە دابڕان بە بەشداریکردن بگۆڕن و دەرفەتێکی ڕاستەقینە بدرێت بە سوریا و گەلەکەی بۆ نوێبوونەوە.

گرنگترین خاڵی پەیامەکەی باراك بریتی بوو لە دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی شەرع لە بەشداریکردن لە هاوپەیمانی دژی داعش. باراك ڕایگەیاند: ئەمە قۆناغی گواستنەوەی سوریایە لە سەرچاوەی تیرۆرەوە بۆ هاوبەشێک لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا.

باراك بە شێوەیەکی ڕوونتر ئاماژەی بەوەدا: ئێستا دیمەشق بە شێوەیەکی چالاکانە هاوکاریمان دەکات لە ڕووبەڕووبوونەوە و هەڵوەشاندنەوەی پاشماوەکانی داعش و سوپای پاسدارانی ئێران، حەماس و حزبوڵا و تۆڕە تیرۆریستییەکانی دیکە، وەک هاوبەشێکی پابەند لەگەڵ هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی دەوەستێت.

نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سوریا، باسی لە کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی کرد کە لەگەڵ وەزیر روبیۆ، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا ئەنجامدراوە. بەگوێرەی پەیامەکە، وێنەی قۆناغی داهاتوو لە چوارچێوەی ئەمریکا، تورکیا، سوریا کێشراوە کە چەند بڕیارێکی ستراتیژی لەخۆدەگرێت، ئەوانیش:

- یەکخستنی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە لە پێکهاتەی نوێی ئابووری، بەرگری و مەدەنی سوریا.
- دووبارە پێناسەکردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا، سوریا، ئیسرائیل.
- بەهێزکردنی ئەو کۆدەنگییەی کە پشتیوانی لە ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەکات، هەروەها چارەسەرکردنی کێشە جیاوازەکانی سنوری لوبنان.

  • جەنگیز چاندار: لە پرۆسەی چارەسەری هێشتا پێشکەوتنی کردەیی بەدەست نەهاتووە

  • کەشناسی هەرێم: سبەی باران دەبارێت

  • مارک ساڤایا: ئەمریکا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

  • نێردەی تایبەتی ئەمریکا وردەکاری کۆبوونەوەی ترەمپ و سەرۆک شەرع ئاشکرا دەکات

  • ڕێبوار تەها بوو بەیەکەم كاندیدى سه‌ر ئاستى عێراق

  • كورسیه‌كانى كه‌ركوك گۆڕانكاریى به‌سه‌رداهات

  • ده‌نگه‌ پوچه‌ڵه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراده‌كرێن

  • لەنەینەوا كورد پێش یەکەمەو لەپێش حەلبووسی‌و سوودانییەوەیە

  • ئه‌نجامى ده‌نگه‌كانى دهۆك

سەرەکی