2   کاتژمێر پێش ئێستا 29 جار خوێنراوەتەوە

جەنگیز چاندار: لە پرۆسەی چارەسەری هێشتا پێشکەوتنی کردەیی بەدەست نەهاتووە

ئیرادە میدیا

جەنگیز چاندار، پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان دەم پارتی، لە لێدوانێکدا بۆ میدیای نزیک لە پەکەکە، ڕەخنەی توندی لە شێوازی بەڕێوەچوونی پرۆسەی چارەسەری پرسی کورد گرت و ڕایگەیاند: سەرەڕای گوتارە ئەرێنییەکان، پرۆسەکە هێشتا لە قۆناغێکی زۆر سەرەتاییدایە و هیچ هەنگاوێکی کردەیی نەنراوە.

چاندار ئاماژەی بەوەدا: تەنانەت لە یەکەمین پەرەگرافی سەرەتاداین و دوودڵیی لایەنی دەوڵەت هۆکاری سەرەکی ڕاوەستانی پرۆسەکەیە. گوتارەکانی ئەردۆغان هیوای زیندوو کردەوە، بەڵام بڕیاری ڕەتکردنەوەی سکاڵای سەڵاحەدین دەمیرتاش لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا وایکردووە گومان لە پێشکەوتنەکە دروست بێت.

سەبارەت بە کۆمیسیۆنی پاڵپشتیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی لە پەرلەمان، چاندار وتی: کۆمیسیۆنەکە هێشتا تەنیا تۆپ لە ناوەڕاستی یاریگا دەگوازێتەوە و کاری سەرەکیی خۆی نەکردووە.

پەرلەمانتارەکەی دەم پارتی وتیشی: ئەرکی سەرەکی کۆمیسیۆنەکە بریتییە لە دانانی چوارچێوەی یاسایی بۆ گەریلاکانی پەکەکە وەک رێکخراوی هەڵوەشاوە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە ناو ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی تورکیا.

پەرلەمانتارەکەی دەم پارتی ڕوونیشیکردەوە: دەستپێکی پرۆسەکە ناگەڕێتەوە بۆ تەوقەکردنی باخچەلی و بەرپرسانی دەم پارتی لە 1ی تشرینی یەکەمی 2024، بەڵکو دەگەڕێتەوە بۆ قۆناغی تورگوت ئۆزاڵ لە ساڵی 1993 و کۆبوونەوەکانی ئۆسلۆ 2009-2011، کە دەوڵەت خۆی تێیدا ئامادە بووە.

جەنگیز چاندار وتوشیەتی: جگە لەم پڕۆسەیە هیچ ئامراز و بەرنامەیەکمان بۆ چارەسەری پرسی کورد نییە و داوای کرد پرۆسەکە خێراتر بێت.

  • جەنگیز چاندار: لە پرۆسەی چارەسەری هێشتا پێشکەوتنی کردەیی بەدەست نەهاتووە

  • کەشناسی هەرێم: سبەی باران دەبارێت

  • مارک ساڤایا: ئەمریکا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

  • نێردەی تایبەتی ئەمریکا وردەکاری کۆبوونەوەی ترەمپ و سەرۆک شەرع ئاشکرا دەکات

  • ڕێبوار تەها بوو بەیەکەم كاندیدى سه‌ر ئاستى عێراق

  • كورسیه‌كانى كه‌ركوك گۆڕانكاریى به‌سه‌رداهات

  • ده‌نگه‌ پوچه‌ڵه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراده‌كرێن

  • لەنەینەوا كورد پێش یەکەمەو لەپێش حەلبووسی‌و سوودانییەوەیە

  • ئه‌نجامى ده‌نگه‌كانى دهۆك

سەرەکی