2   کاتژمێر پێش ئێستا 114 جار خوێنراوەتەوە

دادگای فیدراڵی دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمار و حکومەتی یەکلاکردەوەو كۆتایی بە كارەكانی پەرلەمان هێنا

ناوەندی هەواڵ

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە کۆتایی بە کارەکانی پەرلەمانی ئێستا هێنا و بڕیاری گۆڕینی حکومەتی بۆ "كاربەڕێكەر"دا کە دەسەڵاتەكانی سنوردارە، هاوکات لەبارەی سەرۆکی کۆماریشەوە بڕیاریدا كە بەبێ هیچ گۆڕانکارییەک بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی ئەرکە دەستورییەکانی.

دادگاکە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لەسەر داوای سەرۆک کۆمار بۆ ڕاڤەکردنی ماددەی 56ی دەستوور کۆبووەوە.

بەپێی بڕیارەکە، لە ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانەوە، حکومەت دەبێتە حکومەتی کاربەڕێکەر و دەسەڵاتەکانی لە تەواوەوە بۆ سنووردار کەم دەبنەوە. ئەم حکومەتە پاڵپشتی یاسایی و دەستووری نییە بۆ دەرکردنی بڕیار و ڕێکار یان واژۆکردنی بەڵێننامە و ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی کە کاریگەری سیاسی، ئابووری یان کۆمەڵایەتییان لەسەر وڵات هەبێت. تەنها بۆ ڕاپەڕاندنی کارە ڕۆژانەییەکان دەسەڵاتی هەیە.

بەگوێرەی بڕیارێكی دادگای فیدڕاڵی كە ئەمڕۆ دووشەممە دەرچووە و واژۆی دادوەر مونزیر ئیبراهیم، سەرۆکی دادگاكەی لەسەرە و تێیدا هاتووە، خولی پەرلەمانی پێشوو لە ڕۆژی هەڵبژاردنەوە کۆتایی هاتووە. خولی نوێی پەرلەمان لە یەکەم دانیشتنەوە دەستپێدەکات، کە بە سەرۆکایەتی بەتەمەنترین ئەندام و بە داوای سەرۆک کۆمار بەڕێوەدەچێت و ماوە دەستوورییەکەشی چوار ساڵە.

سەبارەت بە سەرۆک کۆمار، دادگای فیدراڵی ڕایگەیاند کە سەرۆک کۆمار دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانیش لە ئەرکەکەیدا بەردەوام دەبێت تا دوای کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنەکان و کۆبوونەوەی پەرلەمانی نوێ.

  • كۆمسیۆن بڕیارێكى به‌په‌له‌ى به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كاندیدا سه‌پاند

  • دادگای فیدراڵی دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمار و حکومەتی یەکلاکردەوەو كۆتایی بە كارەكانی پەرلەمان هێنا

  • ئەزی تیا شەرمەزار دەبم

  • هاکان فیدان: بوونی سوپای تورکیا لە سوریا لە چوارچێوەی ستراتیژییەتی مێژوویی ناوچەکەدایە

  • دەروازەیەکی سنووری هەرێمی کوردستان داخرا

  • ئیرادە ناوی سێ فەرماندەی هەسەدە ئاشکرا دەکات کە فەرماندەی سوپای نوێی سوریا دەکەن

  • كشانه‌وه‌ى گه‌ریلا له‌ناوچه‌یه‌كى دیكه‌ش ڕاگه‌یه‌نرا

  • تا نزیكه‌ى 10 ڕۆژى دیكه‌ باران نابارێت

  • فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق وه‌ڵامى زێره‌ڤانى ده‌داته‌وه‌

سەرەکی