5   کاتژمێر پێش ئێستا 83 جار خوێنراوەتەوە

ئیرادە ناوی سێ فەرماندەی هەسەدە ئاشکرا دەکات کە فەرماندەی سوپای نوێی سوریا دەکەن

ئیرادە میدیا

سیپان حەمۆ فه‌رمانده‌ى گشتیى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه‌) و هاوكات ئەندامی فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌)، كه‌ به‌فه‌رمانده‌ ئاگرینه‌كه‌ى ڕۆژئاوا ناسراوه‌ ده‌ركه‌وته‌وه‌ و له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات.

سیپان حه‌مۆ ده‌ڵێت: ئێمە وه‌ك هه‌سه‌ده‌ دەمانەوێت هێزی سەرەکی بین له‌سوپاى نوێى سوریادا بۆ ئه‌وه‌ى به‌بێ جیاوازیى گەلی سوریا بپارێزین.

له‌مانگه‌كانى ڕابردوودا وا باسكرا هه‌سه‌ده‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى جۆلانى، ڕێککەوتوون لەسەر یەکگرتن‌و تێكه‌ڵكردنى هه‌سه‌ده‌و سوپا، بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانە، هه‌سه‌ده‌ به‌وه‌رگرتنى فیرقەیه‌ك‌و دوو لیوا، ته‌ڤلى سوپای نوێی سوریا ده‌بن.

ئێستاش ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، سێ فەرماندەی پلە باڵای هه‌سه‌ده‌ ده‌ستنیشانكراون له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، بۆ ئه‌وه‌ى سەرکردایەتی سوپای نوێی سوریا بكه‌ن.

ئیراده‌ میدیا ناوى ئه‌و فه‌رماندانه‌ى هه‌سه‌ده‌ى ده‌ستكه‌وتووه‌ بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنى سوپاى نوێى سوریا كه‌ بریتین له‌(چیا کۆبانێ، لوقمان خەلیل‌ و جەمیل کۆبانێ).

له‌وباره‌یه‌وه‌ سیپان حەمۆ ئەندامی فەرماندەیی گشتی (هەسەدە)و فەرماندەی گشتیی (یەپەگە)، جەخت دەکاتەوەو دەڵێت: ئێمە لەسەرەتای دانوستانەکانەوە لایەنگری یەکگرتنی دیموکراسی‌و یەکگرتوویی هەموو هێزەکانی سوریا بووین.

دەشڵێت: ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان ژه‌نڕاڵ مه‌زڵوم عه‌بدى‌و شه‌رعدا واژۆى له‌سه‌ر كرا، گرنگ‌و مێژووییه‌و هیوادارین بكه‌وێته‌ وارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

  • دادگای فیدراڵی دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمار و حکومەتی یەکلاکردەوەو كۆتایی بە كارەكانی پەرلەمان هێنا

  • ئەزی تیا شەرمەزار دەبم

  • هاکان فیدان: بوونی سوپای تورکیا لە سوریا لە چوارچێوەی ستراتیژییەتی مێژوویی ناوچەکەدایە

  • دەروازەیەکی سنووری هەرێمی کوردستان داخرا

  • ئیرادە ناوی سێ فەرماندەی هەسەدە ئاشکرا دەکات کە فەرماندەی سوپای نوێی سوریا دەکەن

  • كشانه‌وه‌ى گه‌ریلا له‌ناوچه‌یه‌كى دیكه‌ش ڕاگه‌یه‌نرا

  • تا نزیكه‌ى 10 ڕۆژى دیكه‌ باران نابارێت

  • فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق وه‌ڵامى زێره‌ڤانى ده‌داته‌وه‌

  • ئیسرائیل پلانه‌كه‌ى ئه‌مریكاى قبوڵ نییه‌

سەرەکی