3   کاتژمێر پێش ئێستا 69 جار خوێنراوەتەوە

ئەزی تیا شەرمەزار دەبم

ئیرادە میدیا

قسە و رەفتاری بەشێک لە پارلەمانتاری عیراق دەبینم، لە جێگەی خۆم شەرم دەکەم لە سەردەمێکدا دەژیم ئەم جۆرە مەخلوقە نوێنەری کوردن لە بەغدا. پشتبەستن بە سوشیال میدا و جوانی ڕوخسار و خێڵ و کوتلەکانی ناو ئەم هێزانە وای کردووە خەڵکانێک بچنە پارلەمان کە لە ئاستیکی یەکجار نزمی مستەوای قسەکردن و تەنانەت سلوکی ئینسانیشدان.

سەردەمانێک ئەمین زەکی بەگ و مەسعود محەمەد و فواد عارف و موکەڕەم تاڵەبانی و چەندانی تر لە بەغدا بوون کە هێندە ئاستی هوشیارییان بەرز بوو کە زیادەڕۆیی نییە بڵێم تا ئیستاش بە ئەستەم لەو مرۆڤە خوێندەوارانە لە کۆمەڵگەی کوردیدا دەدۆزیتەوە، بە پێچەوانەی ئیستا لەنێو کوی ئەندامانی پارلەمانی عیراقدا بە ئاستەم مرۆڤێک دەدۆزیتەوە هوشیار و زمانزان ونیشتیمانی و کارەکتەری مەزن بێت کە لانی کەم دڵخۆشبیت بەوەی کورد لە بەغدا نوێنەری هەیە.

خۆ من زوو ئەوەم دەزانی، لە وێنە و فلێکسەکانیاندا دیار بوو ئەم هێزانە مرۆڤی مەزن نانێرنە بەغدا، هیچ نوێنەرێکی من لەوێ نییە و بە خۆشحاڵییەوە کەسیان بە پەنجەی مۆرکراوی من نەگەیشتنە بەغدا، بەڵام ئەی کوتلە و هێزە سیاسییەکان، کوێراییتان داهاتبوو، بەشەرگەلێکی ترتان دەسنەکەوت بیکەنە کاندید ئەم بێ مستەوایانە نەبێ؟
کۆی هەوڵی هێزەکان بۆ بوونی نوێنەر دوو ئاستە: ئاستی یەکەم هەوڵی هێزەکانە کە خۆیان تاقی دەکەنەوە بەوەی کە خەڵکیان لەگەڵە، ئاستی دووەمیش هەوڵی ئەندامەکانە تا بگەنە پارلەمان بۆ بەدەستخستنی ئیمتیاز و نەک شتی تر.

کە مادام ئیشەکە هەر بۆ پارە و ئیمتیازە، دە لە کۆی ئەو هەموو پارەی پاسەوان و نەسریە و داهاتە زۆرەی لەبەردەستاندایە، دەتوانن لانی کەم لەجێی پاسەوانێک، ڕاویژکارێک بۆخۆتان دامەزرێنن کە بەیانی لەخەو هەڵسان فێرتان بکا چ قسەیەک بکەن و چیتر حەیای خۆتان و کوردیش نەبەن.
کە سلوک و قسەی هەندێ پارلەمانتار دەبینم، ئەزی تیا شەرمەزار دەبم.

 

عەزیز ڕەئووف

  • دادگای فیدراڵی دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمار و حکومەتی یەکلاکردەوەو كۆتایی بە كارەكانی پەرلەمان هێنا

  • ئەزی تیا شەرمەزار دەبم

  • هاکان فیدان: بوونی سوپای تورکیا لە سوریا لە چوارچێوەی ستراتیژییەتی مێژوویی ناوچەکەدایە

  • دەروازەیەکی سنووری هەرێمی کوردستان داخرا

  • ئیرادە ناوی سێ فەرماندەی هەسەدە ئاشکرا دەکات کە فەرماندەی سوپای نوێی سوریا دەکەن

  • كشانه‌وه‌ى گه‌ریلا له‌ناوچه‌یه‌كى دیكه‌ش ڕاگه‌یه‌نرا

  • تا نزیكه‌ى 10 ڕۆژى دیكه‌ باران نابارێت

  • فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق وه‌ڵامى زێره‌ڤانى ده‌داته‌وه‌

  • ئیسرائیل پلانه‌كه‌ى ئه‌مریكاى قبوڵ نییه‌

سەرەکی