2   کاتژمێر پێش ئێستا 323 جار خوێنراوەتەوە

لاهور شێخ جەنگی مەرجی بەجێهێشتنی هەرێمی کوردستان ڕەت دەکاتەوە

ئیرادە میدیا

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئازادکردنی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل، بە مەرجی دوورکەوتنەوەی لە هەرێمی کوردستان، پارێزەرەکەی جەخت دەکاتەوە کە شێخ لاهور بە هیچ شێوەیەک ئەو مەرجە قبوڵ ناکات.

بورهان رەشید، پارێزەری تایبەتی لاهور شێخ جەنگی، لە لێدوانێکی تایبەتدا ڕایگەیاند: من هیچ ئاگادارییەکم نییە لەسەر دانانی مەرجێکی لەو جۆرە بۆ شێخ لاهور، بەڵام دڵنیام کە مەرجێکی لەو شێوەیە قبوڵ ناکات.

پارێزەرەکەی لاهور شێخ جەنگی ئاشکرای کرد: هەفتەی داهاتوو سەردانی لاهور شێخ جەنگی دەکات و ڕاستیی ئەم دەنگۆیانەی لێ دەپرسێت. لەبارەی سەردانەکانی پێشووتریشی، پارێزەرەکە ڕوونی کردەوە: تا ئێستا دوو جار سەردانم کردووە و بینیومە، هیچ شتێکی وای باس نەکردووە.

بورهان رەشید وتی: لەو کاتانەی من سەردانم کردووە دۆخی تەندروستی باش بووە، بەڵام لە کۆتاییدا زیندان هەر زیندانە و بێ کێشە نابێت.

ئەم ڕەتکردنەوەیە لە کاتێکدایە کە دەنگۆی ئازادکردنی لاهور شێخ جەنگی مەرجدار کراوە بە بەجێهێشتنی هەرێمی کوردستان، کە بە بڕوای چاودێران، ئامانج لێی دوورخستنەوەی دەستبەجێی لاهورە لە گۆڕەپانی سیاسیی هەرێم.

  • دەوڵەت باخچەلی: هیچ دوودڵییەکم نییە لە چوونم بۆ ئیمرالی

  • فوئاد حسێن: بوونی پەکەکە لە عێراق قبوڵکراو نییە

  • لاهور شێخ جەنگی مەرجی بەجێهێشتنی هەرێمی کوردستان ڕەت دەکاتەوە

  • کەشوهەوای هەرێم: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

  • چوارچێوەی هەماهەنگی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى په‌رله‌مانى ڕاگه‌یاند

  • شیعه‌كان له‌كۆبوونه‌وه‌دان.. سوودانیش به‌شداره‌

  • لە48 کاتژمێری داهاتوودا داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا دەنێردرێت‌و مووچەی مانگی نۆ دێت

  • چین‌و ئەمریکا چەند زۆنێکی ئابووری لەکوردستان دروستدەکەن

  • بۆچى ده‌میرتاش ئازاد نه‌كرا؟

سەرەکی