2   کاتژمێر پێش ئێستا 17415 جار خوێنراوەتەوە

لە48 کاتژمێری داهاتوودا داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا دەنێردرێت‌و مووچەی مانگی نۆ دێت

مووچەخۆرانی هەرێم لەچاوەڕوانی ناردنی مووچەی مانگی نۆدان، بەرپرسێکی باڵای حکومەتی کوردستانیش لەوبارەیەوە ده‌ڵێت، لەدوو ڕۆژی داهاتوودا 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا دەنێردرێت، هەفتەی داهاتووش بەغدا مووچەی مانگی نۆ دەنێرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرپەرشتی سوودانی‌و ئامادەبوونی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بەڕێوەچوو، بەڵام پرسی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم باسنەکرا، هەرێمی کوردستانیش تائێستا داهاتی ناوخۆی بۆ بەغدا نەناردووە.

سەرەتاى هەفتەی داهاتوو دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دەستپێدەکات، دوای ئەوەی تا ناوەڕاستی هەفتە مووچەی چەند وەزارەتێک دابەشکرا، ئینجا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت.

بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو دوای ئەوەی حکومەتی عێراق دەستی بەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی خۆی کرد، هی هەرێمی کوردستانیش دەنێرێت.

بەرپرسێکی باڵای حکومەتی هه‌رێمیش وتوویه‌تى، "لەدوو ڕۆژی داهاتوودا 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا دەنێردرێت، هەفتەی داهاتووش بەغدا مووچەی مانگی نۆ دەنێرێت".

  • شیعه‌كان له‌كۆبوونه‌وه‌دان.. سوودانیش به‌شداره‌

  • لە48 کاتژمێری داهاتوودا داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا دەنێردرێت‌و مووچەی مانگی نۆ دێت

  • چین‌و ئەمریکا چەند زۆنێکی ئابووری لەکوردستان دروستدەکەن

  • بۆچى ده‌میرتاش ئازاد نه‌كرا؟

  • كۆمسیۆن بڕیارێكى به‌په‌له‌ى به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كاندیدا سه‌پاند

  • دادگای فیدراڵی دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمار و حکومەتی یەکلاکردەوەو كۆتایی بە كارەكانی پەرلەمان هێنا

  • ئەزی تیا شەرمەزار دەبم

  • هاکان فیدان: بوونی سوپای تورکیا لە سوریا لە چوارچێوەی ستراتیژییەتی مێژوویی ناوچەکەدایە

  • دەروازەیەکی سنووری هەرێمی کوردستان داخرا

سەرەکی