3   کاتژمێر پێش ئێستا 2113 جار خوێنراوەتەوە

بۆچى ده‌میرتاش ئازاد نه‌كرا؟

هه‌رچه‌نده‌ چاوه‌ڕوانده‌كرا تاوه‌كو ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى ڕابردوو، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش سیاسه‌تمه‌دارى ناسراوى كورد ئازاد بكرێت، به‌ڵام توركیا ئه‌وكاره‌ى نه‌كردو تائێستا له‌زیندان هێشتویه‌تیه‌وه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت، "دەسەڵاتی دادوەری توركیا بەدوای دەرچەیەکی دیکەی یاساییدا دەگەڕێت بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش".

لەکاتێکدا چاوەڕواندەکرا تاوەکو ڕۆژی چوارشەممەى ڕابردوو سەڵا‌حەددین دەمیرتاش ئازاد بکرێت‌و بەو هۆیەشه‌وه‌ چوار ڕۆژ باشاک-ی هاوسەری لەشاری ئێدیرنە مابوویەوە، چونکە دەمیرتاشی لێ زیندانیکراوە، بەڵام تورکیا دەیەوێت بەدەر لەبڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، دەرچەیەکی یاسایی ببینێتەوە بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش.

دوای ئەوەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا ئەو تانەیەی ڕەتکردەوە کە وەزارەتی دادی تورکیا بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش دابووی، ڕۆژى 4ى ئه‌م مانگه‌ دەوڵەت باخچەلی ڕایگەیاند، ئازادکردنی دەمیرتاش بەخێر دەگەڕێت بۆ تورکیا، هەر ئەو ڕۆژەش تیمی پارێزەرانی دەمیرتاش داواکارییان پێشکەشی دادگای تێهەڵچوونەوە کرد بۆ ئەوەی دەمیرتاش ئازادبکرێت.

بەپشتبەستن بەچەند سەرچاوەیەک، دەسەڵاتی دادوەری بەدوای دەرچەیەکی دیکەی یاساییدا دەگەڕێت بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش، چونکە ئەگەر وەک پابەندبوون بەبڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا ئەم بڕیارە بدات، دەبێت کەسایەتییە ئۆپۆزسیۆنەکانی وەک عوسمان کاڤاڵا (حەوت ساڵە زیندانییە)و جان ئاتاڵای (سێ ساڵە زیندانییە) ئازادبکات، ئەم دادگایە بڕیاری هاوشێوەی لەبارەی ئەوانیشەوە داوە.

دوای لێدوانەکەی باخچەلی لەمبارەیەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، دادگا هەر بڕیارێک بدات پێیەوە پابەند دەبن‌و دواتریش یه‌ڵماز تونچ وەزیری دادی تورکیا وتی، "بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لەبارەی دەمیرتاش یەکلاییکەرەوەیە، پێویستە بەپێش بڕیاری دادگا نەکەوین".

ڕۆژی 4ى ئه‌م مانگه‌ نۆ ساڵ بەسەر دەستگیرکردنی سەڵاحەددین دەمیرتاش تێپەڕی، ئەو تۆمەتەی لەلایەن دادگای تورکیا خراوەتە پاڵی هاندانی خەڵکە بۆ ڕژانەسەر شەقام لەکاتی گەمارۆدانی کۆبانێ لەلایەن چەکدارانی داعش، دادگای تورکیا بەتێکڕا بە 42 ساڵ زیندانیکردن سزای بەسەر دەمیرتاشدا سەپاندووە.

  • شیعه‌كان له‌كۆبوونه‌وه‌دان.. سوودانیش به‌شداره‌

  • لە48 کاتژمێری داهاتوودا داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا دەنێردرێت‌و مووچەی مانگی نۆ دێت

  • چین‌و ئەمریکا چەند زۆنێکی ئابووری لەکوردستان دروستدەکەن

  • بۆچى ده‌میرتاش ئازاد نه‌كرا؟

  • كۆمسیۆن بڕیارێكى به‌په‌له‌ى به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كاندیدا سه‌پاند

  • دادگای فیدراڵی دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمار و حکومەتی یەکلاکردەوەو كۆتایی بە كارەكانی پەرلەمان هێنا

  • ئەزی تیا شەرمەزار دەبم

  • هاکان فیدان: بوونی سوپای تورکیا لە سوریا لە چوارچێوەی ستراتیژییەتی مێژوویی ناوچەکەدایە

  • دەروازەیەکی سنووری هەرێمی کوردستان داخرا

سەرەکی