2   کاتژمێر پێش ئێستا 102 جار خوێنراوەتەوە

فوئاد حسێن: بوونی پەکەکە لە عێراق قبوڵکراو نییە

ئیرادە میدیا

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە، بەشێوەیەکی ئاشکرا هەڵوێستی وڵاتەکەی لەسەر پرسی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ڕاگەیاند. ناوبراو لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بوونی ئەندامانی پەکەکە لە ناوچەکانی شنگال، مەخموور و چیای قەندیل، بۆ هەردوو حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان قبوڵکراو نییە.

وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی کردەوە لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە بە شێوەیەک، کە بتوانێت ئاسایش و سەقامگیری تەواو بۆ ناوچەکە مسۆگەر بکات.

فوئاد حسێن، پشتیوانی تەواوی عێراقی بۆ پرۆسەی ئاشتی نێوان پەکەکە و حکومەتی تورکیا دەربڕی. ناوبراو هیوای خواست ئەم لایەنانە بتوانن بگەنە لێکتێگەیشتنێکی کۆتایی کە ببێتە هۆی سەقامگیری و ئاشتی تەواوەتی.

ئەم لێدوانانەی وەزیری دەرەوە لە کاتێکدایە، پەکەکە چەند هەنگاوێکی مێژوویی نا بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و بەردەوامیدان بە پرۆسەی ئاشتی. لە گرنگترین ئەو هەنگاوانەشدا، پەکەکە لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا، بە فەرمی هەڵوەشاندنەوەی خۆی ڕاگەیاند و کۆتایی بە ڕێبازی خەباتی چەکداری هێنا، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ بانگەوازێکی عەبدوڵڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتەکە.

لە چوارچێوەی ئەم گۆڕانکارییانەدا، لە مانگی تەممووزدا گرووپێکی گەریلاکان چەکەکانیان سووتاند و لە کۆتاییەکانی تشرینی یەکەمدا، گرووپێکی تری گەریلا لە سنووری تورکیاوە کشانەوە بۆ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بۆ دوورکەوتنەوە لە شەڕ و پێکدادان.

  • دەوڵەت باخچەلی: هیچ دوودڵییەکم نییە لە چوونم بۆ ئیمرالی

  • فوئاد حسێن: بوونی پەکەکە لە عێراق قبوڵکراو نییە

  • لاهور شێخ جەنگی مەرجی بەجێهێشتنی هەرێمی کوردستان ڕەت دەکاتەوە

  • کەشوهەوای هەرێم: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

  • چوارچێوەی هەماهەنگی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى په‌رله‌مانى ڕاگه‌یاند

  • شیعه‌كان له‌كۆبوونه‌وه‌دان.. سوودانیش به‌شداره‌

  • لە48 کاتژمێری داهاتوودا داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا دەنێردرێت‌و مووچەی مانگی نۆ دێت

  • چین‌و ئەمریکا چەند زۆنێکی ئابووری لەکوردستان دروستدەکەن

  • بۆچى ده‌میرتاش ئازاد نه‌كرا؟

سەرەکی