42   خولەک پێش ئێستا 17 جار خوێنراوەتەوە

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سبەی لە هەولێرە

ئیرادە میدیا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، مایكڵ ریگاس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كارگێڕی و سەرچاوەكان، گەشتێكی فەرمی دەستپێدەکات کە سێ وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و توركیا دەگرێتەوە، ئەوانیش: عیراق، توركیا و ئیسرائیل.

گەشتەكەی ریگاس تاكو ڕۆژی 5ی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕوونی کردەوە کە ئامانج لەم گەشتە، جەختكردنەوەیە لە پابەندبوونی بەردەوامی ئەمریكا بۆ پێشخستنی سەقامگیری، ئاسایش، ئازادی ئایینی و خۆشگوزەرانی لە ناوچەكەدا.

لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ عیراق، مایكڵ ریگاس چەندین كۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ لێپرسراوانی حكومەتی عیراق ئەنجامدەدات. هەروەها سەردانی دامەزراوە دیپلۆماسییەكانی ئەمریكا لە وڵاتەكەدا دەكات.

گرنگترین وێستگەی سەردانەكەی بۆ عیراق، كردنەوەی فەرمی كونسوڵخانەی نوێی ئەمریكا لە هەولێر، پایتەختی هەرێمی كوردستان، دەبێت، کە نیشانەیەكە بۆ بەهێزبوونی پەیوەندییەكان و پەرەپێدانی ئامادەیی دیپلۆماسی ئەمریكا لە عیراق.

  • یەکگرتووی ئیسلامی پڕۆژەیەکی بۆ یەکخستنی هێزی کورد لە بەغدا ڕاگەیاند

  • جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سبەی لە هەولێرە

  • سعودیە مەرجی پێشوەختەی داناوە بۆ پێدانی ڤیزای حەج

  • هەواڵێكى خۆش بۆ کوردانی بەریتانیا.. به‌ڵام ئه‌وانه‌ ناگرێته‌وه كه‌ تازه‌ ده‌چنه‌ ئه‌و وڵاته‌

  • یەكگرتوو داواى كۆبوونه‌وه‌ى به‌په‌له‌ى لایه‌نه‌كان ده‌كات

  • وته‌بێژى فه‌رمى یه‌كێتیى ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ حزبه‌كه‌ى ڕێگربێت له‌به‌رده‌م پێكهێنانى كابینه‌ى نوێدا

  • پڕۆژه‌ى ڕووناكى له‌هه‌ولێر كێشه‌ى تێكه‌وت‌و وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • په‌یامێكى به‌په‌له‌ له‌ساڤایاوه‌.. تایبه‌ته‌ به‌عێراق‌و زانیاریى ئاشكراده‌كات

  • به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌مریكا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات

سەرەکی