2   کاتژمێر پێش ئێستا 4162 جار خوێنراوەتەوە

به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌مریكا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات

بڕیاروایه‌ لەڕۆژانی داهاتوودا مایكڵ ڕیگاس جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەردانی هەولێر بكات، لەمیانەی سەردانەكەدا لەڕێوڕەسمێكدا بەفەرمی كونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لەشارى هەولێر دەكاتەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێكى وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، مایكڵ ڕیگاس لەڕۆژانی داهاتوودا زنجیرەیەك سەردان ئەنجامدەدات، دەچێتە توركیا، دواتر سەردانی عێراق‌و هەرێمی كوردستان دەكات، لەكۆتاییشدا سەردانی ئیسرائیل دەكات.

ئەم زنجیرە سەردانەی ڕیگاس لەنێوان ڕۆژانی 27ی تشرینی دووەم بۆ 5ی كانوونی یەكەم ئەنجامدەدرێت.

لەڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكادا ئاماژە بەوەشدراوە، ڕیگاس لەم سەردانەدا لەبەغدا چاوی بەبەرپرسانی عێراق دەكەوێت، هەروەها ژمارەیەك دامەزراوەی دیپلۆماسی ئەمریكا بەسەردەكاتەوە.

مایكڵ ڕیگاس جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هەروەها سەردانی هەولێر دەكات‌و لەڕێوڕەسمێكی فەرمیدا كونسوڵخانەی ئەمریكا لەشاری هەولێر دەكاتەوە.

  • یەكگرتوو داواى كۆبوونه‌وه‌ى به‌په‌له‌ى لایه‌نه‌كان ده‌كات

  • وته‌بێژى فه‌رمى یه‌كێتیى ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ حزبه‌كه‌ى ڕێگربێت له‌به‌رده‌م پێكهێنانى كابینه‌ى نوێدا

  • پڕۆژه‌ى ڕووناكى له‌هه‌ولێر كێشه‌ى تێكه‌وت‌و وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • په‌یامێكى به‌په‌له‌ له‌ساڤایاوه‌.. تایبه‌ته‌ به‌عێراق‌و زانیاریى ئاشكراده‌كات

  • به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌مریكا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات

  • مه‌ترسیى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تایه‌كى فراوان ده‌كرێت‌و ده‌وامى قوتابخانه‌كان ڕاده‌گیرێن

  • حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى كه‌ناڵه‌كانى بین سپۆرته‌وه‌ بڕیارێكى به‌په‌له‌ى ده‌ركرد

  • به‌شێكى شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانى به‌ڕووى هاتوچۆدا ده‌كرێته‌وه‌

  • سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى ئیسرائیل سعودیه‌و ئیماراتیش په‌لكێشى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێران ده‌كات

سەرەکی