2   کاتژمێر پێش ئێستا 2418 جار خوێنراوەتەوە

په‌یامێكى به‌په‌له‌ له‌ساڤایاوه‌.. تایبه‌ته‌ به‌عێراق‌و زانیاریى ئاشكراده‌كات

نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ عێراق ڕایگەیاند، عێراق ئێستا پێشكەوتنی ڕاستەقینەی بەخۆیەوە بینیوە، ده‌شڵێت، "بەڵام هێشتا وڵاتەكە پێویستی بەچاكسازیی ڕیشەییە".

مارك ساڤایا نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لەپۆستێكی تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) ڕاگەیاندووە، "ئەمریكا ماوەیەكی دوورودرێژە پشتیوانی لەدامەزراوە ئەمنی‌و شەرعییەكان لەعێراق دەكات".

ڕاشیگەیاندووە، "یەكێك لەهەوڵە هاوبەشەكانی نێوان ئەمریكاو عێراق شكستهێنانی داعش‌و ڕووبەڕووبوونەوەی كەسانی خراپ‌و بەرەوپێشبردنی سەقامگیرییە لەناوچەكەدا، بەڵام سەرەڕای هەموو ئەمانەش هێشتا چاكسازیی ڕیشەیی لەو وڵاتە پێویستە".

نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ جەختیشیكردەوە، "كۆمپانیا ئەمریكییەكان كە لەڕابردوودا ملیارەها دۆلاریان بۆ پاڵپشتی خەرجكردووە، وەك هاوبەشێكی سەرەكی لەو وڵاتە دەمێننەوە بەمەبەستی بەهێزكردنی ئاسایش‌و سەقامگیریی‌و پاراستنی سەروەری خاكی عێراق".

مارك ساڤایا ڕۆژی هەینی ڕابردووش لەپۆستێكی دیكەدا ڕایگەیاندبوو، بڕیارە لەماوەیەكی نزیكی داهاتوودا سەردانی عێراق بكات‌و لەگەڵ بەشێك لەسەركردەكان كۆببێتەوە.

نەیشاردبووەوە، ئەمریكا لەنزیکەوە چاودێری پڕۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق دەكات‌و بەهیچ شێوەیەك ڕێگەنادات هیچ دەستەوەردانێكی دەرەكی لەپڕۆسەكەدا ڕووبدات.

  • یەكگرتوو داواى كۆبوونه‌وه‌ى به‌په‌له‌ى لایه‌نه‌كان ده‌كات

  • وته‌بێژى فه‌رمى یه‌كێتیى ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ حزبه‌كه‌ى ڕێگربێت له‌به‌رده‌م پێكهێنانى كابینه‌ى نوێدا

  • پڕۆژه‌ى ڕووناكى له‌هه‌ولێر كێشه‌ى تێكه‌وت‌و وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • په‌یامێكى به‌په‌له‌ له‌ساڤایاوه‌.. تایبه‌ته‌ به‌عێراق‌و زانیاریى ئاشكراده‌كات

  • به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌مریكا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات

  • مه‌ترسیى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تایه‌كى فراوان ده‌كرێت‌و ده‌وامى قوتابخانه‌كان ڕاده‌گیرێن

  • حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى كه‌ناڵه‌كانى بین سپۆرته‌وه‌ بڕیارێكى به‌په‌له‌ى ده‌ركرد

  • به‌شێكى شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانى به‌ڕووى هاتوچۆدا ده‌كرێته‌وه‌

  • سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى ئیسرائیل سعودیه‌و ئیماراتیش په‌لكێشى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێران ده‌كات

سەرەکی