12   خولەک پێش ئێستا 3 جار خوێنراوەتەوە

یەکگرتووی ئیسلامی پڕۆژەیەکی بۆ یەکخستنی هێزی کورد لە بەغدا ڕاگەیاند

ئیرادە میدیا

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە دەستپێشخەرییەکی نوێی بۆ یەکخستنی هێزە کوردستانییەکان لە بەغدا و چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبووەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ڕاگەیاند.

وتەبێژی یەکگرتوو ڕایگەیاند: دەستپێشخەرییەکە نەخشەڕێگایەکە و زیاتر لە ١٠ لاپەڕەیە، کە وردەکاریی تەواوی میکانیزمی گفتوگۆ و بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەکانی کوردی تێدایە.

ئەمڕۆ دوو شاندی مەکتەبی سیاسیی حیزبەکە کورتکراوەی پڕۆژەکە لە چوارچێوەی شەش تەوەرەی سەرەکی دەگەیەننە هەر پێنج لایەنە براوەکەی دیکەی هەرێمی کوردستان لە هەولێر و سلێمانی.

تەوەرە سەرەکییەکانی پڕۆژەکە بریتین لە میکانیزمی چارەسەرکردنی ماددەی ١٤٠، داڕشتنی یاسای نەوت و غاز بەپێی دەستوور، پرسی پێشمەرگە و شایستە داراییەکانی هاوڵاتییان.

لە گرنگترین خاڵەکانی دەستپێشخەرییەکەدا، یەکگرتوو داوا دەکات کۆبوونەوەیەکی شەش لایەنە لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی بکرێت و لیژنەیەکی باڵا پێکبهێندرێت بۆ داڕشتنی نەخشەڕێگایەکی هاوبەش کە ببێتە چوارچێوەیەکی هەماهەنگی کوردی بۆ ماوەی چوار ساڵی داهاتووی خولی پەرلەمان.

سەڵاحەدین بابەکر جەختی کردەوە کە دەبێت ئەم نەخشەڕێگایە چاودێریی نێودەوڵەتی لەگەڵ بێت، ئەو وتی: دەمانەوێ هەماهەنگی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و هەموو لایەنە نێودەوڵەتییە کاریگەرەکان بکەین وەک چاودێر، چونکە لە ڕابردوودا ڕێککەوتن کراون و جێبەجێ نەکراون.

ئامانجێکی دیکەی دەستپێشخەرییەکە، بە وتەی بابەکر، تواندنەوەی بەستەڵەکی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، کە ئێستا پەیوەندییەکانیان ئاڵۆزتر بووە لە پێش هەڵبژاردن.

یەکگرتوو ئاماژەی بەوەشدا کە چەند هێڵێکی سووریان وەک مەرج بۆ پاڵپشتیکردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق دیاری کردووە.

  • یەکگرتووی ئیسلامی پڕۆژەیەکی بۆ یەکخستنی هێزی کورد لە بەغدا ڕاگەیاند

  • جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سبەی لە هەولێرە

  • سعودیە مەرجی پێشوەختەی داناوە بۆ پێدانی ڤیزای حەج

  • هەواڵێكى خۆش بۆ کوردانی بەریتانیا.. به‌ڵام ئه‌وانه‌ ناگرێته‌وه كه‌ تازه‌ ده‌چنه‌ ئه‌و وڵاته‌

  • یەكگرتوو داواى كۆبوونه‌وه‌ى به‌په‌له‌ى لایه‌نه‌كان ده‌كات

  • وته‌بێژى فه‌رمى یه‌كێتیى ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ حزبه‌كه‌ى ڕێگربێت له‌به‌رده‌م پێكهێنانى كابینه‌ى نوێدا

  • پڕۆژه‌ى ڕووناكى له‌هه‌ولێر كێشه‌ى تێكه‌وت‌و وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • په‌یامێكى به‌په‌له‌ له‌ساڤایاوه‌.. تایبه‌ته‌ به‌عێراق‌و زانیاریى ئاشكراده‌كات

  • به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌مریكا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات

سەرەکی