2   کاتژمێر پێش ئێستا 3986 جار خوێنراوەتەوە

8.2 ملیۆن ئۆتۆمبێلی تایبەت لەعێراق‌و هەرێم هەن.. هەر شەش کەس ئۆتۆمبێلێكى بەردەکەوێت

ئاماری دەستەی سەرژمێریی عێراق بۆ ساڵی 2024 دەریخستووە، ژمارەی ئۆتۆمبێلی تایبەتی تۆمارکراو لەعێراق‌و هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە زیاتر لە 8.2 ملیۆن ئۆتۆمبێل، کە بەهەر شەش کەس، ئۆتۆمبێلێکیان بەردەکەوێت.
 
ئەو ئامارە بەشێک بووە لەپێنوێنیی ساڵانەی دەستەکە، ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی کانوونی یەکەمی 2025 بڵاویکردووەتەوە.
 
ژمارەی ئۆتۆمبێلی تایبەت کە لەبەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆ لەعێراق‌و هەرێم تۆمارکراون، 8 ملیۆن‌و 287 هەزارو 604 ئۆتۆمبێل بوون، ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگرێتەوە تابلۆی هەمیشەیییان بۆکراوە.
 
بەگوێرەی ئەو ژمارەیە کە تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکان بووە تاوەکو سەرەتای ساڵی 2025، هەر شەش کەسێک لەعێراق ئۆتۆمبێلێکیان بەردەکەوێت.
 
لەئامارەکەدا هاتووە، ژمارەی ئۆتۆمبێلی تۆمارکراوی تایبەت لەساڵی 2023دا 8 ملیۆن‌و 96 هەزارو 75 ئۆتۆمبێل بووە، بەوپێیە ساڵی دواتر 191 هەزارو 529 ئۆتۆمبێلی نوێ تۆمارکراون‌و زیادبوونەکە بەڕێژەی 2.4% بووە.
 
دەستەی گشتیی ئاماری عێراق ژمارەی ئۆتۆمبێلی تۆمارکراوی ساڵانی 2020 بۆ 2024ی بڵاوکردووەتەوە، لەماوەی ئەو پێنج ساڵەدا 16% زیادیکردووە.
 
ژمارەی ئۆتۆمبێلی تۆمارکراو لە 2020 تاوەکو 2024:
2020: 7,026,106
2021: 7,457,927
2022: 7,982,304
2023: 8,096,075
2024: 8,287,604

  • ئێران تەنها 8 فڕۆکەی کاردەکات‌و پاره‌یه‌كى زۆریش قەرزداری بەغداو نەجەف‌و ئیستانبوڵه‌

  • 8.2 ملیۆن ئۆتۆمبێلی تایبەت لەعێراق‌و هەرێم هەن.. هەر شەش کەس ئۆتۆمبێلێكى بەردەکەوێت

  • قه‌ندیل ناسنامه‌ى شه‌ش گه‌ریلاى ئاشكراكرد

  • تره‌مپ بڕیارێكى له‌ناكاوى ڕاگه‌یاند

  • دەنگی چەند تەقینەوەیەک لەنزیک بنکەی ئاسمانیی بەلەد دەبیسترێت

  • یه‌كێتیى وه‌ڵامێكى توندى ئارى هه‌رسین ده‌داته‌وه‌

  • بزانە عێراق کەی مووچەی مانگی 10 بۆ هەرێم دەنێرێت

  • سودانى‌و عه‌بادى ده‌چنه‌ كێبڕكێیه‌كى تونده‌وه‌

  • ئه‌مریكا هێڵێكى سوور بۆ ئیسرائیل له‌سوریا داده‌نێت

سەرەکی