4   کاتژمێر پێش ئێستا 5376 جار خوێنراوەتەوە

یه‌كێتیى وه‌ڵامێكى توندى ئارى هه‌رسین ده‌داته‌وه‌

یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان وه‌ڵامێكى توندى ئارى هه‌رسین ده‌داته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئاری ئارسین دژه‌ باوی سیاسییه‌و مه‌له‌وانێكی نا ئاگایه‌و زۆرجار به‌پێچه‌وانه‌ی شه‌پۆلی حزبه‌كه‌ی خۆشییه‌وه‌ مه‌له‌ ده‌كات".

مه‌ڵبه‌ندى ڕێكخستنى سلێمانى یه‌كێتیى له‌وه‌ڵامى ئارى هه‌رسین-دا نووسیویه‌تى، "ئاری هه‌رسین دژه‌ باوی سیاسییه‌و مه‌له‌وانێكی نا ئاگایه‌و زۆرجار به‌پێچه‌وانه‌ی شه‌پۆلی حزبه‌كه‌ی خۆشییه‌وه‌ مه‌له‌ ده‌كات، رۆژ نییه‌ قسه‌یه‌كی نه‌بێ و حیكایه‌تێكی تازه‌ نه‌هۆنێته‌وه‌، به‌ڵام به‌رده‌وام به‌بێده‌نگی‌و بێ كاردانه‌وه‌ تێده‌په‌ڕ‌ێت‌و هیچ حسابێك له‌سه‌ر قسه‌كانی ناكرێت".

جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، "به‌ڵام كاتێك به‌ناونیشانی حزبی‌و وه‌ك لێپرسراوی لقی پارتی له‌شاشه‌ی كه‌ناڵێكی پارتی-یه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت‌و له‌سه‌ر پرسێكی نیشتمانیی‌و له‌سه‌ر حزبێكی سه‌نگینی وه‌كو یه‌كێتی هه‌ندێك قسه‌ی مایه‌ پوچده‌كات، وه‌ڵام‌و (ئه‌مما)یه‌كی پێویسته‌، تا پێی بوترێت كاكی عه‌یار بیست‌و چوار، ئه‌وه‌ی زۆری بێ ئایده‌و فایده‌ ده‌ڵێ‌و كه‌م گوێ له‌شتی به‌سوود ده‌گرێت، هه‌ر خۆی عاقیبه‌تی مسداقیه‌ت‌و ڕاستگۆیی خێر نابێت".

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، "قسه‌كانی ئاری هه‌رسین له‌كات‌و ڕۆژێكدایه‌ كه‌ تیمی دانووستانی یه‌كێتی‌و پارتی له‌كۆبوونه‌وه‌دابوون‌و خواستی شه‌قام‌و داهاتووی كوردستان پێویستی به‌یه‌كده‌نگی‌و یه‌كڕ‌یزیی هه‌یه‌و هه‌مولایه‌ك چاویان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ بۆ داهاتووی كوردستان كورد له‌به‌غدا یه‌كده‌نگ بێت، كه‌چی له‌دیدارێكدا ده‌ته‌وێ ده‌ستی چه‌وری حزبه‌كه‌ت‌و خۆت به‌سه‌ری یه‌كێتی بسڕیته‌وه‌و باس له‌كلیلی بیركردنه‌وه‌ی یه‌كێتی‌و ئه‌جێندای هه‌رێمیی بكه‌یت".

مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى یه‌كێتیى ده‌ڵێت، "پێشینان وتوویانه‌ چاكی مه‌كه‌ با خراپتر نه‌بێت، تۆ خۆت بێ ئاگایت؟، یان پێتوایه‌ خه‌ڵكی كوردستان بێ ئاگان؟، له‌وه‌ی كلیلی بیركردنه‌وه‌ی چ لایه‌نێك ده‌مێكه‌ له‌ناو قاسه‌یه‌كی پوڵاینی هه‌رێمایه‌تیدا دانراوه‌و قاسه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌ك قوفڵكراوه‌ كه‌ ده‌یان ساڵه‌ خه‌ڵكی كوردستان باجێكی قورسی كلیله‌كه‌تان‌و قاسه‌ هه‌رێمایه‌تییه‌كه‌تان ده‌ده‌ن".

شه‌وى ڕابردوو، ئاری هەرسین بەرپرسی لقی چواری پارتی له‌دیدارێكدا ڕایگه‌یاندبوو، "كلیلی بیركردنەوەی یەكێتیی بەدەست خۆی نییە لای خەڵكی ترە، سەركردایەتی ئێستای یەكێتی بەرپێی خۆیشی نابینێت جیاواز لەسەردەمی مام جەلال".

  • ئێران تەنها 8 فڕۆکەی کاردەکات‌و پاره‌یه‌كى زۆریش قەرزداری بەغداو نەجەف‌و ئیستانبوڵه‌

  • 8.2 ملیۆن ئۆتۆمبێلی تایبەت لەعێراق‌و هەرێم هەن.. هەر شەش کەس ئۆتۆمبێلێكى بەردەکەوێت

  • قه‌ندیل ناسنامه‌ى شه‌ش گه‌ریلاى ئاشكراكرد

  • تره‌مپ بڕیارێكى له‌ناكاوى ڕاگه‌یاند

  • دەنگی چەند تەقینەوەیەک لەنزیک بنکەی ئاسمانیی بەلەد دەبیسترێت

  • یه‌كێتیى وه‌ڵامێكى توندى ئارى هه‌رسین ده‌داته‌وه‌

  • بزانە عێراق کەی مووچەی مانگی 10 بۆ هەرێم دەنێرێت

  • سودانى‌و عه‌بادى ده‌چنه‌ كێبڕكێیه‌كى تونده‌وه‌

  • ئه‌مریكا هێڵێكى سوور بۆ ئیسرائیل له‌سوریا داده‌نێت

سەرەکی