3   کاتژمێر پێش ئێستا 3185 جار خوێنراوەتەوە

قه‌ندیل ناسنامه‌ى شه‌ش گه‌ریلاى ئاشكراكرد

هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ناسنامەی شەش گەریلای راگەیاند، سێ ساڵ بەر لەئێستا لەشەڕو پێکدادانەکانی ناوچەی زاپ لەهەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.
 
ناوەندی راگەیاندن‌و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ناسنامەی شەش گەریلای ئاشکرا کرد کە خەڵکی رۆژهەڵات، باکوور و رۆژئاوای کوردستانن و لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2022 لە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیادا لە ناوچەی زاپ گیانیان لەدەستداوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی هەپەگە، ناسنامەی ئەو گەریلایانە بەمشێوەیەیە:
 
- میلاد شێرکۆ زێڕین (دەنگتاڤ گیڤارا) - لەدایکبووی سنە
 
- سەما داڵچیچەک (راپەڕین کاراز) - لەدایکبووی ئامەد
 
- دیلشاه ئەحمەد (نوژیان ئاگیت) - لەدایکبووی تربەسپی
 
- ئەحمەد فورکان کایا (رۆنی چیا ئالیداش) - لەدایکبووی ئامەد
 
- حەسەن عەلی ئالیسوو (باوەڕ قامشلۆ) - لەدایکبووی قامشلۆ
 
- مستەفا سەیدۆ (دڵسۆز کۆبانێ) - لەدایکبووی کۆبانێ
 
ئەو شەڕو پێکدادانانەی ئەو گەریلایانە تێیدا گیانیان لەدەستداوە، دەگەڕێتەوە بۆ زنجیرە ئۆپەراسیۆنەکانی ناسراو بە(چنگ - قوفڵ) کە سوپای تورکیا لەبەرەبەیانی 18ی نیسانی 2022 لەناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین‌و زاپ لەخاکی هەرێم دەستیپێکردبوو.
 
ڕاگەیاندنی ناسنامەی ئەم گەریلایانە لەکاتێکدایە، تورکیاو پەکەکە لەقۆناغێکی نوێی "پرۆسەی ئاشتیدان"، ڕۆژی 1ی تشرینی یەکەمی 2024 بەدەستپێشخەریی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە پرۆسەکە دەستیپێکردو دواتر عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری پەکەکە لە27ی شوباتی 2025 داوای لەپەکەکە کرد کۆنگرە ببەستێت‌و چەک دابنێت.
 
وەک وەڵامێک بۆ ئەو داواکارییە، پەکەکە لەئایاری 2025دا بڕیاری کۆتاییهێنان بەخەباتی چەکداریداو رۆژی 11ی تەممووزی ئەمساڵیش 30 گەریلای پەکەکە بەشێوەیەکی سیمبوولی لەسنووری پارێزگای سلێمانی چەکەکانیان سووتاند.
 
هەر لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ چارەسەری، رۆژی 6ی ئابی 2025، کۆمسیۆنی "یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی‌و دیموکراسی" بەئەندامێتی 51 پەرلەمانتار لەپەرلەمانی تورکیا پێکهێنراو تائێستا دەیان کۆبوونەوەی ئەنجامداوە.

  • ئێران تەنها 8 فڕۆکەی کاردەکات‌و پاره‌یه‌كى زۆریش قەرزداری بەغداو نەجەف‌و ئیستانبوڵه‌

  • 8.2 ملیۆن ئۆتۆمبێلی تایبەت لەعێراق‌و هەرێم هەن.. هەر شەش کەس ئۆتۆمبێلێكى بەردەکەوێت

  • قه‌ندیل ناسنامه‌ى شه‌ش گه‌ریلاى ئاشكراكرد

  • تره‌مپ بڕیارێكى له‌ناكاوى ڕاگه‌یاند

  • دەنگی چەند تەقینەوەیەک لەنزیک بنکەی ئاسمانیی بەلەد دەبیسترێت

  • یه‌كێتیى وه‌ڵامێكى توندى ئارى هه‌رسین ده‌داته‌وه‌

  • بزانە عێراق کەی مووچەی مانگی 10 بۆ هەرێم دەنێرێت

  • سودانى‌و عه‌بادى ده‌چنه‌ كێبڕكێیه‌كى تونده‌وه‌

  • ئه‌مریكا هێڵێكى سوور بۆ ئیسرائیل له‌سوریا داده‌نێت

سەرەکی