1     کاتژمێر پێش ئێستا 4757 جار خوێنراوەتەوە

ئێران تەنها 8 فڕۆکەی کاردەکات‌و پاره‌یه‌كى زۆریش قەرزداری بەغداو نەجەف‌و ئیستانبوڵه‌

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری هێڵی ئاسمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران (Iran Air) ئاماری مەترسیداری سەبارەت بەدۆخی دارایی‌و هونەریی کۆمپانیاکە ئاشکراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "زۆربەی فڕۆکەکانیان لەکارکەوتوون‌و بڕێکی زۆر پارە قەرزداری فڕۆکەخانە بیانییەکانن".

تاهیر عەبدولحەی بەڕێوەبەری "ئێران ئەیر" لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دانی بەوەدانا، دۆخی کۆمپانیاکە زۆر خراپەو وتی:"ئێستا لەکۆی فڕۆکەکانیان تەنها هه‌شت فڕۆکەیان چالاکن‌و كارده‌كه‌ن".

ناوبراو ڕونیکردەوە، لەو 13 فڕۆکەی جۆری (ATR)ی کە هەیانە، تەنها دوو دانەیان کاردەکەن، دوو فڕۆکەی جۆری (Airbus A330-200) کە کڕیبوویان، دەستیان بەسەرداگیراوە.

سەبارەت بەقەرزەکانی کۆمپانیاکە، عەبدولحەی ڕایگەیاند، "نزیکەی 15 ملیۆن دۆلار قەرزداری فڕۆکەخانە دەرەکییەکانن، لەوانە فڕۆکەخانەکانی بەغدا، نەجەف، ئیستانبوڵ، دوبەی، جەددە، مەدینەو دەمام".

ئاماژەی بەوەشدا، قەرزی ئەو فڕۆکانەی لەسەردەمی ڕێککەوتنی ئەتۆمیدا کڕدراون کە بریتیبوون لە 13 فڕۆکەی ATRو 2 ئێرباسی A330و یەک ئێرباسی A321، لەماوەی 11 ساڵی ڕابردوودا گەیشتووەتە زیاتر لە 350 ملیۆن دۆلار.

بەڕێوەبەری ئێران ئەیر باسی لەوەشکردوه‌، کێشەی گەشتەکانی ئەورووپا هێشتا چارەسەرنەکراون، بەڵام بۆ گەشتەکانی ئیستانبوڵ خەریکی دانوستانن تا بەشێوازی قیستی شه‌ش مانگە قەرزەکان بدەنەوەو هەفتەی داهاتوو گەشتەکان دەستپێبکەنەوە.

عەبدولحەی ئاشکراشیکرد، داهاتی گەشتەکانی حەجیان تا مانگی 4ی ساڵی داهاتوو پێشوەختە خەرجکردووە.

  • ئێران تەنها 8 فڕۆکەی کاردەکات‌و پاره‌یه‌كى زۆریش قەرزداری بەغداو نەجەف‌و ئیستانبوڵه‌

  • 8.2 ملیۆن ئۆتۆمبێلی تایبەت لەعێراق‌و هەرێم هەن.. هەر شەش کەس ئۆتۆمبێلێكى بەردەکەوێت

  • قه‌ندیل ناسنامه‌ى شه‌ش گه‌ریلاى ئاشكراكرد

  • تره‌مپ بڕیارێكى له‌ناكاوى ڕاگه‌یاند

  • دەنگی چەند تەقینەوەیەک لەنزیک بنکەی ئاسمانیی بەلەد دەبیسترێت

  • یه‌كێتیى وه‌ڵامێكى توندى ئارى هه‌رسین ده‌داته‌وه‌

  • بزانە عێراق کەی مووچەی مانگی 10 بۆ هەرێم دەنێرێت

  • سودانى‌و عه‌بادى ده‌چنه‌ كێبڕكێیه‌كى تونده‌وه‌

  • ئه‌مریكا هێڵێكى سوور بۆ ئیسرائیل له‌سوریا داده‌نێت

سەرەکی