2026-01-05 90 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی تورکیا، لەبارەی پڕۆسەی ئاشتییەوە هۆشداری دەداتە دەستەڵات

ئیرادە میدیا

بولەنت ئارنچ، سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی تورکیا، هۆشدارییەکی توند و ڕاشکاوی سەبارەت بە چارەنووسی پڕۆسەی ئاشتی ئاراستەی ناوەندەکانی بڕیار کرد و جەخت لەوە دەکاتەوە کە چیتر کات لە بەرژەوەندیی تورکیادا نییە و پێویستە ئەو پرۆسەیەی بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە شەڕ و چەسپاندنی ئارامی دەستی پێ کردووە، لە کورتترین ماوەی گونجاودا بگاتە ئەنجامێکی بەرجەستە و کۆتایی، بۆ ئەوەی وڵات لەم چەقبەستووییە سیاسییە ڕزگاری بێت.

ئەم بەرپرسەی ئاکپارتی هۆشداری دەدات کە کۆمەڵگەی تورکیا لە ئێستادا لە بەردەم مەترسییەکی گەورەی دابەشبووندایە و هێڵە جیاکەرەوەکانی نێوان پێکهاتەکان خەریکە تێکدەشکێن، ئەمەش وەک هەڕەشەیەکی ستراتیژی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی وەسف دەکات. ئارنچ پێیوایە کە هەر جۆرە سستی و ساردبووەنەوەیەک لە گەیاندنی پڕۆسەی ئاشتی بە وێستگەی کۆتایی، دەبێتە هۆی ئەوەی کەشێکی پڕ لە بێهیوابوونی کۆمەڵایەتی دروست ببێت، کە تێیدا متمانەی هاووڵاتییان بە دامەزراوەکان و پێکەوەژیان لاواز دەبێت.

بولەنت ئارنج وتوشیەتی، بەهێزکردنی بەرەی ناوخۆ کە ئێستا بووەتە پێویستییەکی حەتمی، تەنها لە ڕێگەی سەرکەوتنی ئەم پڕۆسەیەوە بەدی دێت، ئەو هۆشداری دەدات کە تورکیا پێویستییەکی بەپەلەی بە گەڕاندنەوەی زمانی خۆشەویستی و ڕێز و پابەندبوونی نیشتمانی هەیە لە نێوان هەموو چین و توێژەکاندا. بە بڕوای ئەو، گەیشتن بە ئەنجامی کۆتایی لەم پرسەدا، تاکە ڕێگەیە بۆ ئەوەی ڕێگە لەو لایەنە دەرەکییانە بگیرێت کە دەیانەوێت سوود لە درزە ناوخۆییەکانی تورکیا وەربگرن و وڵاتەکە بەرەو ناسەقامگیری زیاتر بەرن.

  • دوای 11 ڕۆژ مەرزی کێلێ دەکرێتەوە

  • ژمارەی ئەو که‌سانەی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كاندیدن گەیشتە 81 کەس

  • سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی تورکیا، لەبارەی پڕۆسەی ئاشتییەوە هۆشداری دەداتە دەستەڵات

  • شاندی هەسەدە بە سەرۆکایەتی مەزڵوم کۆبانێ لە دیمەشقن

  • داواکاری گشتی ئەمریکا: سەرۆکی ڤەنزوێلا و هاوسەرەکەی لە لایەن دادگایەکی باشوری نیویۆرکەوە داواکراون

  • وەزیری بەرگری ڤەنزوێلا: سازش ناکەین و بەرگری دەکەین

  • د. موسەننا ئەمین ڕوونكردنەوە دەدات

  • ئوسترالیا و نیوزلەندا چوونە ساڵی نوێوە

  • شەقامی سالم لە سلێمانی دادەخرێت

سەرەکی