2026-01-06 388 جار خوێنراوەتەوە

گرووپەكانی سەر بە شەرع دیسان پەلاماری كوردیان دایەوە

ناوەندی هەواڵ

گرووپە چەكدارەكانی دیمەشق و تورکیان ئاگربەستیان پێشێل کرد و هێرشیان بۆ سەر ناوچە کوردییەكان دەستپێكرد و هەسەدە وەڵامیان دەداتەوە.

گرووپە چەكدارەكان، كە بە (عەمشات و حەمزە) ناسراون ناوەندی ماڵە مەدەنییەکان دەکەنە ئامانج بەم هۆیە ژمارەیەک منداڵ و ئافرەتی کورد بریندارن و تەنانەت بۆردومانی مزگەوتی حەسەن-ی لە نزیک ناوچەی عەوەرید لە بەشی ڕۆژهەڵاتی گەڕەکی شێخ مەقسوود، کرد.

چەکدارانی حکومەتی سوریا بە قورسی تۆپبارانی گەرەکە کوردییەکانی حەلەب دەکەن، لە ئەنجامی هێرشەکان چەند هاوڵاتییەکی سڤیل برینداربوون.

بەپێی تۆمارە ڤیدیۆییەكان، كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراونەتەوە، گرووپە چەكدارەكانی سەر بە ئەحمەد شەرع بە هاوکاری تورکی داگیرکەر جوڵەیان بە هەلیکۆپتەری سەربازی کردوە لە ئاسمانی حەلەب دژی کورد.

له ناوەندی حەلەب گرووپە چەكدارەكان بە کۆمەڵێک هاوەن و تۆپهاوێژ گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشڕەفیە بۆردوومان دەکەن.

شەڕڤانانی هەسەدە وەڵامی دەستدرێژییەکانیان دایەوە بەم هۆیە چوار چەكداری سەر بە سووریا کوژران و ئاژانسی (AFP) پشتراستی کردەوە و دەڵێت: ژمارەکان زیاترن و خاڵێکی سەربازی چەكدارەكانیان کردە ئامانج.

بەپێی ئاماری دامەزراوەی تەندروستی خۆسەری، بەهۆی هێرشەكانی گرووپە چەكدارەكانی سەر بە دیمەشق تا ئێستا كەسێك كوژراوە، كە ژنە لە گەڕەكی (بن زەید) بەناوی (فاتیمە حەمادە تەمەن 41 ساڵ) و 17 كەسی دیكەش بریندارن.

ئیدارەی خۆسەر سەبارەت بە هێرشەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: حکومەت جدی نییە لە یەکخستنی سوریا و هێرشەکان ڕێگری لە یەکلاکردنەوەی کەیسەکان دەکەن.

دەشڵێت: زیادبوونی گرژیەکان دەرئەنجامی خراپی لێدەکەوێتەوە.

وێنەی فاتیمە حەمادە، كە بە بۆردومانی گرووپە چەكدارەكان شەهید بووە:

  • پەرلەمانی ئەورووپا پێشوازی لە بیستەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی پرسی کورد و پرۆسەی ئاشتی دەکات

  • دۆخی ئەمنی لە قۆناغی دوای هاوپەیمانان؛ لەنێوان هەوڵەکانی بەغدا بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکان و نیگەرانییەکانی هەرێم

  • دەستوور، هەڵبژاردن و ئەمریکا؛ خێراکردنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بەستراوەتەوە بە ئاڵوگۆڕە هەرێمییەکانەوە

  • لە دیداری مێری چۆن نیگەرانییە ئابوورییەکان پرۆسەی ئاشتی و داهاتووی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا باس کران؟

  • کورد بە مەرج پشتیوانی ئەردۆغان دەکات خۆی کاندید بکاتەوە

  • بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەتوانین بە 24 کاتژمێر حکومەت پێکهێنین و دەرفەتێکی زێرین لەبەردەم کورددایە

  • قەرەیلان مەرجەکانی چەکدانانی گەریلا و ئازادکردنی ئۆجەلان بۆ تورکیا ئاشکرا دەکات

  • شەڕی قاچاخچێتی نەوت و گەرووی هورمز: هەڕەشە توندەکانی ئێران و وەزیری گەنجینەی ئەمریکا

  • دوای ڕۆیشتنی هێزە بیانییەکان؛ چیرۆکی سەروەریی عێراق بە کوێ دەگات؟

سەرەکی