2026-01-06 90 جار خوێنراوەتەوە

دوای 11 ڕۆژ مەرزی کێلێ دەکرێتەوە

ناوەندی هەواڵ

بە هۆی بەفربارینەوە ماوەی 11 ڕۆژبوو مەرزی کێلێ داخرابوو، ئەمڕۆ هاتوچۆی گەشتیاری لەو دەروازەیەوە ئاسایی بۆوە.

سێ شەممە، 6 کانوونی دووەم 2026، ئەبوبەکر بایز، قایمقامی پشدەر،  ڕایگەیاندووە "هۆکاری داخرانی دەروازەکە بۆ بارینی بەفرێکی زۆر و دروستبوونی گرفت لە یەکێک لە تاوەرەکانی ئینتەرنێت دەگەڕایەوە کە مامەڵەی پاسپۆرتی گەشتیارانی پێ ڕادەپەڕێندرا".

قایمقامی قەزاکە لە بارەی کرانەوەی دەروازەکە ووتی " ئێستا ڕێگاکە کراوەتەوە و گەشتیاران دەتوانن هاتوچۆ بکەن، هەروەها بڕیارە سبەینێ هاتوچۆی بازرگانیش لە دەروازەکەدا ئاسایی ببێتەوە".

مەرزی کێلێ یەکێکە لە مەرزە گرنگە بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران(باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، کە دەکەوێتە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، کە لە ساڵی 2004 بۆ 2005 کراوەتەوە و لە ساڵی 2014 وە بوەتە مەرزێکی نێودەوڵەتی. 

  • فەرماندە سیپان حەمۆ دەڵێت: وانەیەکی وایان پێدەدەین بیریان نەچێتەوە

  • ڕوانگەی سوری: کۆمەڵکوژی دژی کورد لە حەلەب ئەنجام دەدرێت

  • حەلەب: ژمارەی قوربانییان لە گەڕەکە کوردنشینەکان بۆ 46 کەس بەرزبوویەوە

  • ئیلهام ئەحمەد: حکومەتی کاتی سوریا جەنگی دژی گەڕەکە کوردنشینەکان راگەیاندووە

  • دووگەڕەکە کورد نشینەکەی حەلەب لە ژێر بۆردومان و هێرش و گەمارۆی قورسدان

  • دووگەڕەکە کورد نشینەکەی حەلەب لە ژێر بۆردومان و هێرش و گەمارۆی قورسدان

  • دوای 11 ڕۆژ مەرزی کێلێ دەکرێتەوە

  • ژمارەی ئەو که‌سانەی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كاندیدن گەیشتە 81 کەس

  • سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی تورکیا، لەبارەی پڕۆسەی ئاشتییەوە هۆشداری دەداتە دەستەڵات

سەرەکی