فرانك پالۆن، کۆنگرێسمانی دیموکراتەکانی ئەمریکا
3   کاتژمێر پێش ئێستا 51 جار خوێنراوەتەوە

فرانك پالۆن: ترەمپ ناپاکی لەو شەڕڤانانە کرد کە داعشیان تێکشکاند

ئیرادە میدیا

فرانك پالۆن، کۆنگرێسمانی دیموکراتەکانی ئەمریکا، ڕەخنەی توند لە سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ دەگرێت و ڕایگەیاند کە پێشهاتەکانی سوریا "بە قووڵی نیگەرانکەرن."

 پالۆن ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئیدارەی ئەمریکا دەستبەرداری هاوپەیمانە سەرەکییەکانی بووە لە شەڕی دژ بە تیرۆر.

ئەو کۆنگرێسمانە جەختدەکاتەوە، کە واشنتن ناپاکی لەو شەڕڤانانە کردووە کە یارمەتیدەری سەرەکی بوون لە تێکشکاندنی داعش، هاوکات ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەوە درێژکراوەی زنجیرەیەک ناپاکیە کە هاوپەیمانانی ناتۆش دەگرێتەوە، ئەوانەی لە جەنگی سارد و ئەفغانستاندا شانبەشانی ئەمریکا وەستاون.

 پالۆن ڕایگەیاندووە،"ترەمپ چەندین جار دەریخستووە کە دۆستێکی باش نییە" و داوای کرد کە ئیدارەی ئەمریکا لەبەرامبەر ئەو سیاسەتە دەرەکییە "هەڵەشە و مەترسیدارانەی" لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت.

  • ئاژانسی فرانس پرێس: سوریا و هەسەدە لەسەر درێژکردنەوەی ئاگربەست رێککەوتن

  • بەهۆی گەمارۆ و سەرماوە؛ کارەسات لە کۆبانێ رویدا و چوار منداڵ رەقبونەوە

  • فرانك پالۆن: ترەمپ ناپاکی لەو شەڕڤانانە کرد کە داعشیان تێکشکاند

  • ئیدارەی خۆسەر: هێرشی چەكدارانی سوریا و گەمارۆدانی بۆ شكاندنی ئیرادەی خەڵكی كۆبانێیە

  • مالیکی: دانوستانەکان بۆ پۆستەکانی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران گەیشتووەتە کۆتایی

  • سودانی بنکەی عەین ئەسەدی بەسەرکردەوە

  • لایەنە سیاسییەكانی هەرێم جگە لەپارتی بۆ پشتیوانی رۆژئاوای كوردستان كۆبوونەوە

  • هەسەدە لە کەمپی هۆڵ کشانەوە

  • فراكسیۆنی یەكێتی: بژاردەی شەڕ بۆ یەكلاكردنەوەی پرسە سیاسییەكان لە سوریا هەنگاوێكی مەترسیدارە

سەرەکی