عوسمانی حاجی مەحمود
2   کاتژمێر پێش ئێستا 803 جار خوێنراوەتەوە

عوسمانی حاجی مەحمود بۆ لایەنە سیاسییەکان: گەلی کورد لە هیچ پارچەیەک لە دۆخێکی سەقامگیردا نییە

ئیرادە میدیا

سیاسەتمەداری ناسراوی کورد، عوسمانی حاجی مەحمود، لە پەیامێکدا هۆشداری دەدات سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای ڕۆژئاوای کوردستان و ڕایدەگەیەنێت؛ کە دۆخی ناوچەکە وانەیەکی نوێی فێرکردین و سەلماندی کە گەلی کورد لە هیچ پارچەیەکی ئەم نیشتمانەدا لە تەناهی و سەقامگیریدا نییە.

عوسمانی حاجی مەحمود ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەو کارەسات و هێرشانەی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو کرانە سەر ڕۆژئاوای کوردستان، نیشانەی ئەوەن عەقڵییەتی سڕینەوەی کورد لای ئەو وڵاتانەی کوردستانیان بەسەردا دابەشکراوە وەک خۆی ماوە و هەر کاتێک هەلیان بۆ بڕەخسێت، لە تێکدانی قەوارەی کورد سڵ ناکەنەوە.

دەشڵێت: "ئەو دۆخەی ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوا دەگوزەرێت، مەترسی و ئەگەری هەیە لە هەر پارچەیەکی دیکەی ئەم نیشتمانە دووبارە بێتەوە."


عوسمانی حاجی مەحمود، ستایشی ئیرادەی جەماوەری کردووە و ڕایگەیاندووە، کە یەکگرتوویی کوردان لە هەموو پارچەکان و لە هەندەران، پەیامێکی شوکهێنەر بوو بۆ دەستەبژێری سیاسی و حوکمڕان. ئەو پێی وایە هەرچەندە خەڵک بەهۆی "خواروخێچی، گەندەڵی، قۆرخکاری و بێباکی" دەسەڵاتدارانی هەرێمەوە ماندوو و بێزارن، بەڵام کاتێک پرسی نەتەوەیی دێتە پێش، دەسەلمێنن کە هێشتا زیندوون و ئامادەی فیداکارین.


عوسمانی حاجی مەحمود ڕەخنەی توند ئاڕاستەی پارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و هۆشدارییان دەداتێ: "پێویستە هەڵوێستێکی جدی و سەرڕاستانە بگرنەبەر و ئاوڕێکی بەرپرسیارانە لە دۆخی کوردستان بدەنەوە." داواشیکرد تا کار لە کار نەترازاوە، بگەڕێنەوە بۆ پابەندبوون بە بنەما نیشتمانییەکان و بەرژەوەندیی باڵای گەل بخەنە سەروو هەموو شتێکەوە.


لە کۆتایی پەیامەکەیدا، عوسمانی حاجی مەحمود جەختی لەوە کردووەتەوە کە لە جیهانی بەرژەوەندییەکاندا، تەنها گەرەنتی بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان بریتین لە؛ یەکتر قبوڵکردن و یەکڕیزی نەتەوەیی و پاراستنی سەروەری هەرێم و گەڕانەوەی کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان و داپەروەری کۆمەڵایەتی و پاراستنی سەروەتی گشتی و تێگەیشتنی دروست بۆ هاوکێشە جیهانی و هەرێمییەکان.

  • عوسمانی حاجی مەحمود بۆ لایەنە سیاسییەکان: گەلی کورد لە هیچ پارچەیەک لە دۆخێکی سەقامگیردا نییە

  • تەواوی دیداری ئەندامانی کۆمیسیۆنەکەی پەرلەمانی تورکیا لەگەڵ ئۆجەلان بڵاوکرایەوە

  • سوپای ئەمریکا دەستی کردووە بە گواستنەوەی دەستگیرکراوانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق

  • تورکیا و چەتە و تیرۆرست و سوپای جۆلانی، پیاوە بەناو موسوڵمانەکە واز لە کورد ناهێنن

  • بۆچی ئەنجوومەنی ئاسایش لەسەر رۆژئاوای کوردستان بێدەنگە؟

  • قەرەیلان: بە هەر نرخێک بێت رۆژئاوای کوردستان بەتەنها جێناهێڵین

  • لە جەزائیرەوە بۆ پیرمام؛ مێژووی چاوپۆشییەکانی ئەمریکا لە کۆمەڵکوژی کوردان

  • یه‌كێتی‌ و نه‌وه‌ی‌ نوێ رێككه‌وتن

  • سەرۆکی یەکێتی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەکۆبوونەوەدان

سەرەکی