محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عیراق
2   کاتژمێر پێش ئێستا 36 جار خوێنراوەتەوە

سودانی بنکەی عەین ئەسەدی بەسەرکردەوە

ناوەندی هەواڵ

بە مەبەستی دڵنیابونەوە لە ئامادەیی هێزەکانی عیراق، محەمەد شیاع سودانی سەردانی بنکەی سەربازی بنکەی عەین ئەسەدی کرد، ئەمەش لە دوای ئەوە دێت  لە چەند رۆژی رابردوودا بنکەکە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە تەسلیمی عیراق کرایەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عیراق، گەیشتە بنکەی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار، بە مەبەستی بەدواداچون بۆ ئاگاداربوون لە ئامادەیی یەکە سەربازییەکان، کە کۆنتڕۆڵی  سنووری عیراقی-سووریایان کردووە.

وەک دڵنیایدان بە سودانی، لەکاتی چونی بۆ بنکەی عەین ئەسەد، چوار فڕۆکەی جەگی لە جۆری ئێف -16 لە چوارچێوەی راهێنانێکی تاکتیکیدا بۆ چاودێریکردن و پشکنین و جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان ئۆپراسیۆنێکیان ئەنجامدا.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە سوریا گۆڕانکاری نوێ بەڕێوەیە و عیراقیش وەک ئامادەکارییەک بۆ هەر پێشهاتێکی نوێ و رێگریکردن لە هەر هەوڵێکی دزەکردن لە سنورەوە ئامادەکاری تەواوی کردوە و لە چەند رۆژی رابردوشدا بنکەی عەین ئەسەدیان لە هێزەکانی هاوپەیمانان وەرگرتەوە.

  • مالیکی: دانوستانەکان بۆ پۆستەکانی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران گەیشتووەتە کۆتایی

  • سودانی بنکەی عەین ئەسەدی بەسەرکردەوە

  • لایەنە سیاسییەكانی هەرێم جگە لەپارتی بۆ پشتیوانی رۆژئاوای كوردستان كۆبوونەوە

  • هەسەدە لە کەمپی هۆڵ کشانەوە

  • فراكسیۆنی یەكێتی: بژاردەی شەڕ بۆ یەكلاكردنەوەی پرسە سیاسییەكان لە سوریا هەنگاوێكی مەترسیدارە

  • گەل سنووریان شکاند و دەوڵەتی تورکیش بە گولە باران ڕێگری دەکەن

  • هەسەدە: هێرشێکی سوپای سووریامان لە باشووری کۆبانێ تێکشکاند

  • سلێمانی لە چاكبوونەوەی شێرپەنجەی مەمك پێش توركیا و ئێران کەوت

  • هەسەدە: شه‌رع به‌100 هه‌زار چه‌كدار كه‌ داعش‌و قاعیده‌شیان له‌ناودایه‌ هێرشى بۆسه‌ر كورد ده‌ستپێكردوه‌

سەرەکی