3   کاتژمێر پێش ئێستا 75 جار خوێنراوەتەوە

پەرلەمانی عێراق تاوتوێی دۆخی ئەمنی سنووری سوریا دەکات

ناوەندی هەواڵ

پەرلەمانی عێراق دانیشتنێکی تایبەت لەبارەی دۆخی ئەمنی سنووری هاوبەش لەگەڵ سوریا ئەنجام دەدات، لەکاتێکدا شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی جەخت دەکاتەوە لە کۆنترۆڵکردنی تەواوی ناوخاکی عێراق.

ئەمڕۆ یەکشەممە، پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ، سوپاسالار و فەرماندە ئەمنییەکان، دانیشتنێکی تایبەتی بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئەمنی سنووری هاوبەش لەگەڵ سوریا سازدا.

سەعد مەعن، بەرپرسی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، ڕایگەیاند کە هێڵی سنووری عێراق-سوریا بە تەواوی لەژێر کۆنترۆڵی هێزە سەربازییەکان و حەشدی شەعبیدایە.

ئاماژەی بەوەدا کە شورایەکی کۆنکرێتی دانراوە، خەندەقێکی ئەمنی هەڵکەندراوە، و 960 کامێرای هەستیار و تاوەری چاودێری جێگیر و گەڕۆک جێگیر کراون بۆ پاراستنی سنوورەکە.

  • پەرلەمانی عێراق تاوتوێی دۆخی ئەمنی سنووری سوریا دەکات

  • پەرلەمانی عێراق وادەی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری دیاری کرد

  • ساڵح موسلیم: تۆم باراک داوای کرد شەڕی حەشدی شەعبی بکەین و وتمان بەکرێگیراوی کەس نین

  • سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی عیراق: داوای پشتیوانیکردن لە گەلی كورد لە رۆژئاوا دەکەم

  • ئاژانسی فرانس پرێس: سوریا و هەسەدە لەسەر درێژکردنەوەی ئاگربەست رێککەوتن

  • بەهۆی گەمارۆ و سەرماوە؛ کارەسات لە کۆبانێ رویدا و چوار منداڵ رەقبونەوە

  • فرانك پالۆن: ترەمپ ناپاکی لەو شەڕڤانانە کرد کە داعشیان تێکشکاند

  • ئیدارەی خۆسەر: هێرشی چەكدارانی سوریا و گەمارۆدانی بۆ شكاندنی ئیرادەی خەڵكی كۆبانێیە

  • مالیکی: دانوستانەکان بۆ پۆستەکانی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران گەیشتووەتە کۆتایی

سەرەکی