وادەی کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق
2026-01-25 368 جار خوێنراوەتەوە

پەرلەمانی عێراق وادەی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری دیاری کرد

ناوەندی هەواڵ

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە فەرمی ڕۆژی سێشەممەی داهاتووی وەک وادەی کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق دەستنیشان کرد.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی  پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی  پەرلەمانی عێراق، بڕیاری داوە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوەبچێت.

 هەرچەندە تائێستا لایەنە کوردییەکان بەتایبەت پارتی و یەکیتی لەسەر دیاریکردنی  کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار نەگەیشتوونەتە ڕێکەوتن و لەململانێدان بەڵام  شەقامی سیاسی عێراق چاوەڕوانی یەکلاکردنەوەی پۆستە باڵاکان دەکات، چونکە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار هەنگاوی سەرەکییە بۆ ڕاسپاردنی کاندیدی کوتلەی گەورە بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو کە بۆ نوری مالیکی یەکلایی بووەتەوە.

  • گۆڕانكارییەكی هەستیار؛ نەتەنیاهۆ جەنگاوەرە بە ڕەچەڵەك سۆڤێتیەكە بۆ سەرۆكی مۆساد كاندید دەكات

  • لەدایکبووانی2008 بۆ 2010 دەخرێنە ناو تۆماری بایۆمەتریی هەڵبژاردنەکان

  • نزار ئامێدی بە سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا

  • سوپای ئیسرائیل: بە 50 فڕۆکەی جەنگی هێرشمانکردە سەر ئێران

  • پژاک : حدکا و کۆمەڵە بە دوورخستنەوەیان لە "کۆنگرەی ئازادیی ئێران" تۆمەتبار دەکات

  • ئەنجوومەنی باڵای دادوەری: هیچ بڕیارێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەرنەچووە

  • رۆژنامەنووسێک بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

  • ڕۆژنامەی تایمز: کچەزای حەسەن بەننا لەسەر دەستدرێژیکردنە سەر ئافرەتان دادگایی دەکرێت

  • جێگرەوەی لاریجانی؛ محەمەد باقر زولقەدر كێیە؟

سەرەکی