ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتیی پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە)
2026-01-25 368 جار خوێنراوەتەوە

ساڵح موسلیم: تۆم باراک داوای کرد شەڕی حەشدی شەعبی بکەین و وتمان بەکرێگیراوی کەس نین

ئیرادە میدیا

ئەندامێكی دەستەی سەرۆكایەتی پەیەدە ئاشكرای كرد كە نێردەی ئەمریكا داوای لێ كردوون شەڕی حەشدی شەعبی بكەن، بەڵام ئەوان ڕەتیان كردووەتەوە و جەختیان لەسەر مافی بەرگری لە خۆكردن كردووەتەوە.

ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتیی پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە)، لە گفتوگۆیەكیدا لەگەڵ ئاژانسی (میزۆپۆتامیا) ئاشكراكرد كە تۆم باراك، نێردەی ئەمریكا، داوای لێ كردوون شەڕی حەشدی شەعبی بكەن و لەبەرامبەردا هێرشەكانی سەر ڕۆژئاوا ڕادەگیرێت.

موسلیم ڕوونی كردووەتەوە، كە ئەوان وەڵامی ئەم داوایەی ئەمریكایان بە ڕەتكردنەوە داوەتەوە و جەختیان لەسەر ئەوە كردووەتەوە كە ئەوان "هەرگیز بەكرێگیراوی کەس نەبوون" و "شەڕی هێزێك ناكەن كە هێرشیان نەكاتە سەریان".

موسلیم ئاماژەی بەوەش دا كە دوای ڕەتكردنەوەی ئەم پێشنیارە، هێرشەكان بۆ سەر ناوچەكە توندتر بوونەتەوە.

هەروەها، موسلیم هۆشداری دا لە بوونی "پیلانێكی نێودەوڵەتی فراوان" بۆ نەهێشتنی كورد، كە تەنها ڕۆژئاوا ناگرێتەوە بەڵكو باشووری كوردستانیشی گرتووەتەوە.

  • گۆڕانكارییەكی هەستیار؛ نەتەنیاهۆ جەنگاوەرە بە ڕەچەڵەك سۆڤێتیەكە بۆ سەرۆكی مۆساد كاندید دەكات

  • لەدایکبووانی2008 بۆ 2010 دەخرێنە ناو تۆماری بایۆمەتریی هەڵبژاردنەکان

  • نزار ئامێدی بە سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا

  • سوپای ئیسرائیل: بە 50 فڕۆکەی جەنگی هێرشمانکردە سەر ئێران

  • پژاک : حدکا و کۆمەڵە بە دوورخستنەوەیان لە "کۆنگرەی ئازادیی ئێران" تۆمەتبار دەکات

  • ئەنجوومەنی باڵای دادوەری: هیچ بڕیارێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەرنەچووە

  • رۆژنامەنووسێک بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

  • ڕۆژنامەی تایمز: کچەزای حەسەن بەننا لەسەر دەستدرێژیکردنە سەر ئافرەتان دادگایی دەکرێت

  • جێگرەوەی لاریجانی؛ محەمەد باقر زولقەدر كێیە؟

سەرەکی