×

2024-11-11 114 جار خوێنراوەتەوە

لە سەر دۆسییەی گەندەڵی لێپرسینەوە لە وەزیری بەرگری دەکرێت

ناوەندی هەواڵ

ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق لە سەر دۆسییەی گەندەڵی لێپرسینەوە لە سابت محەمەد عەباسی، وەزیری بەرگری عێراق دەکات.

سەڵاح زەینی تەمیمی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وەزیری بەرگری وڵاتەكەمان بانگهێشتی كۆبونەوەی پەرلەمان دەكەین، بۆ لێپرسینەوە لەسەر دۆسییەى گەندەڵى.

دەشڵێت، وەزیری بەرگری زیاتر لە 20 دۆسێیەی گەندەڵی مەترسیداری لەسەرە كە زیانی زۆری بە دامەزراوە سەربازییەكان و توانای سوپا و هێزە ئەمنییەكان گەیاندووە. 

بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە، پێویستە لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەراندا سابت عەباسی، وەزیری بەرگری عێراق بانگهێشت بكرێت و بۆ ئەو مەبەستەش داواكاری ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران كراوە و واژۆی زیاتر لە 50 پەرلەمانتار كۆكراوەتەوە.

 

  • د.مەحمود عوسمان: زیادکردنی ژمارەی کورسی پەرلەمان هەڵەیەکی گەورەیە و دەبێت چارەسەر بکرێت

  • وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌باره‌ى سزاى ئه‌و كه‌سانه‌ى زانیاریی ناڕاست ده‌ده‌ن به‌ بژمێره‌كان ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • كەسێك بەبێ هۆكار بەشداری سەرژمێری نەكات لە فەرمانگەكانی حكومەت مامەڵەی بۆ ناكرێت

  • سەرژمێری لە عێراق بە ژمارە

  • وڵاتێکی عەرەبی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق ڕاگرت

  • سودانی: باشترین ڕێگەی سەردەمیانەمان بۆ جێبەجێکردنی سەرژمێری گرتووەتە بەر

  • دواى زیاتر له‌ 10 ساڵ عێراق قه‌ره‌بووى به‌شێكى خه‌ڵكى شنگال ده‌كاتەوە

  • ​ژنێكى بیانى تێدایه‌؛ دادگاى عێراق بڕیارى له‌سێداره‌دانى بۆ چه‌ند بازرگانێكى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ركرد

  • عەتوان عەتوانی: سەرژمێری بەشەبودجەی تەرخانکراو بۆ پارێزگاکان دیاریدەکات

سەرەکی