×

ئاوارەبوونی خەڵکی شنگال
2024-11-18 85 جار خوێنراوەتەوە

دواى زیاتر له‌ 10 ساڵ عێراق قه‌ره‌بووى به‌شێكى خه‌ڵكى شنگال ده‌كاتەوە

ناوەندی هەواڵ

رێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ڕایگەیاند، دواجار دەسەڵاتدارانی عێراق قەرەبووی زیانەکانەکانی خەڵکی قەزای ش‌نگالیان کردەوە کە  لەسەر دەستی  داعش و شەڕی هاوپەیمانی بەسەرۆکایەتی ئەمریکاو عێراق لەکاتی شەڕە سەربازییەکانی دژی ئەو ڕێکخراوە. لێیانکەوتووە.
نوێنەری لیژنەی قەرەبووکردنەوەی شنگال بەهیومان ڕایتس وۆچی ڕاگەیاندووه‌ دەسەڵاتدارانی عێراق ڕێککەوتوون لەسەر پێدانى 99 ملیار دیناری عێراقی وەکو پارەی قەرەبوو بۆ 11 هەزار کەس، لەنێویاندا سێ هەزارو 500 کەسیان خەڵکی شنگالن‌و حه‌وت هەزارو 500 کەسیشیان نیشتەجێی پارێزگای نەینەوان. 
ئەو نوێنەرە وتیشى: 11 هەزار و 500 کەس له‌شنگال هێشتا چاوەڕێی خەرجکردنی پارەی قەرەبوو کردنەوەن، پێشبینی دەکرێت بەم نزیکانە گەڕی دووەمی پارەدان بەو خێزانانە بدرێت کە قەرەبوونەکراونەتەوە.
 

 

  • د.مەحمود عوسمان: زیادکردنی ژمارەی کورسی پەرلەمان هەڵەیەکی گەورەیە و دەبێت چارەسەر بکرێت

  • وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌باره‌ى سزاى ئه‌و كه‌سانه‌ى زانیاریی ناڕاست ده‌ده‌ن به‌ بژمێره‌كان ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • كەسێك بەبێ هۆكار بەشداری سەرژمێری نەكات لە فەرمانگەكانی حكومەت مامەڵەی بۆ ناكرێت

  • سەرژمێری لە عێراق بە ژمارە

  • وڵاتێکی عەرەبی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق ڕاگرت

  • سودانی: باشترین ڕێگەی سەردەمیانەمان بۆ جێبەجێکردنی سەرژمێری گرتووەتە بەر

  • دواى زیاتر له‌ 10 ساڵ عێراق قه‌ره‌بووى به‌شێكى خه‌ڵكى شنگال ده‌كاتەوە

  • ​ژنێكى بیانى تێدایه‌؛ دادگاى عێراق بڕیارى له‌سێداره‌دانى بۆ چه‌ند بازرگانێكى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ركرد

  • عەتوان عەتوانی: سەرژمێری بەشەبودجەی تەرخانکراو بۆ پارێزگاکان دیاریدەکات

سەرەکی