×

زیندانێکی عێراق
2024-11-28 155 جار خوێنراوەتەوە

په‌رله‌مانى عێراق: له‌ ناوه‌نده‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ى زیندانیان ده‌درێت

ناوەندی هەواڵ

لیژنه‌ى مافى مرۆڤى په‌رله‌مانى عێراق، ڕایگه‌یاند له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێرى ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ باس له‌ ئه‌شكه‌نجه‌دانى زیندانیان ده‌كه‌ن له‌ ناوه‌نده‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ عێراق، لیژنه‌كه‌ ده‌ڵێت "به‌ زۆر دانپێدانان له‌ زیندانیان وه‌رده‌گیرێت به‌ ڕێگه‌یه‌كیش كه‌ ساده‌ترین پێوه‌ره‌كانى مافى مرۆڤى پێشێلكردووه‌".
لیژنه‌ى مافى مرۆڤى په‌رله‌مانى عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئه‌و مامه‌ڵانه‌ى له‌ ناوه‌نده‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كرێت، پێشێلكردنى ده‌ستورى عێراقه‌ كه‌ گره‌نتى پاراستنى شكۆى مرۆڤ ده‌كات، جگه‌ له‌و په‌یماننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییانه‌ى كه‌ عێراق واژۆى كردووه‌، له‌ دیارترینیشیان ڕێككه‌وتنى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌شكه‌نجه‌.
لیژنه‌كه‌ ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و پێشێلكاریانه‌ واده‌كات متمانه‌ى نێوان هاوڵاتیان و ده‌وڵه‌ت لاواز ببێت، جگه‌ له‌وه‌ى وێنایه‌كى نه‌رێنى له‌سه‌ر سیسته‌مى یاسایى عێراق له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ دروست ده‌كات.
لیژنه‌ى مافى مرۆڤى په‌رله‌مانى عێراق، داوا له‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ مامه‌ڵه‌ى نه‌شیاو و ئه‌شكه‌نجه‌یان به‌رامبه‌ر به‌كارهێنراوه‌ به‌ڵگه‌ و سكاڵاكانیان پێشكه‌ش به‌ لیژنه‌كه‌ بكه‌ن، جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ پێشوازى له‌ هه‌ركه‌سێك ده‌كه‌ن كه‌ هه‌ر دۆسیه‌ و سكاڵایه‌كى هه‌بێت تا له‌ ڕێگه‌ى لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌نده‌وه‌ هه‌وڵبده‌ن به‌رپرسیاران بده‌نه‌ دادگا.
لیژنه‌كه‌ داوا له‌هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار له‌ دادگاكان ده‌كات، ڕێوشوێنى به‌په‌له‌ و گشتگیر بۆ ڕاگرتنى ئه‌و مامه‌ڵه‌ نایاساییانه‌ ده‌ستپێبكه‌ن، هاوكات ئامرازه‌كانى چاودێرى له‌ناوه‌نده‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌ى ئه‌منیی زیاتر بكه‌ن.

 

  • عێراق فرۆکە لە کۆریای باشوور دەكڕێت

  • وه‌فدێكى هه‌واڵگرى عێراق له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى نوێى سوریا كۆده‌بێته‌وه‌

  • لە سێ ساڵدا 40 هەزار كەس لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون

  • ڕۆژنامەی عەرەب: ئومێدى کشانەوەى ئەمریکا لە عێراق دەبێت بە هەڵم

  • ئه‌مریكا داوای دورخستنه‌وه‌ى حوسییه‌كان لە بەغدا ده‌كات

  • عێراق لە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا پەشیمان دەبێتەوە

  • محەمەد حەلبوسی: لە بەغداد سكاڵای یاسایی لەسەر هۆشیار زێباری تۆماركرد

  • لەمەودوا هاوڵاتیانی عێراق لە هەر پارێزگایەك دەتوانن پاسپۆرت دەربكەن

  • دادگای فیدراڵی بڕیار لەبارەی دوو وەزارەتی هەرێم دەدات

سەرەکی