2025-04-08 274 جار خوێنراوەتەوە

سعودیە بڕیارێکی قورسی بۆ عومرەکان دەرکرد

ناوەندی هەواڵ

وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە بەهۆی دەستپێکردنی وەرزی حەجی ئەمساڵەوە، کۆتایی ئەم مانگە وەک دوا وادە بۆ مانەوەی عومرەکاران لە مەککە داناوە و دەشڵێت، بە پێچەوانەوە کۆمپانیاکان بە بڕی 26 هەزار دۆلار سزا دەدرێن.

وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە بڵاویکردەوە، رۆژی 13ی ئەم مانگە کۆتا وادەی چوونە ناوەوەی عومرەکارانە بۆ مەککە و پێویستە سەرجەم عەمرەکارانیش تاوەکو 29ی ئەم مانگە مەککە جێبهێڵن.

لەڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە هاتووە، بەهۆی دەستپێکردنی وەرزی حەج لە مانگی داهاتوودا ئەو رێکارانە جێبەجێ دەکەن و داواش لە سەرجەم کۆمپانیا و دامەزراوەکان دەکەن بە تەواوی پابەندی رێنماییەکان بن.

ئاماژە بەوەشدراوە، هەر دواکەوتنێک لە وادەکەی خۆیان بە سەرپێچی هەژمار دەکرێت و سزای ئەو کۆمپانیا و لایەنانە دەدرێت کە بەرپرسن لە هێنانی عەمرەکاران، سزاکەش بڕی 100 هەزار ریاڵی سعودی دەبێت، کە بەرانبەرە بە زیاتر لە 26 هەزار دۆلار.

  • 250 بەرپرسی مۆساد داوای ڕاگرتنی شەڕ دەکەن

  • ئەنجومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتی :ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق بۆ کورد گرنگە

  • ماکرۆن: بەمزوانە دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێین

  • گۆڤاری فۆربێس-ی ئەمریكی: ساڵی 2025 خراپترین ساڵی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیایە

  • تۆڵەسەندنەوەی نوێی چین لە ئەمریکا: باجی گومرگی بۆ سەدا 84% بەرزکردەوە

  • سعودیە بڕیارێکی قورسی بۆ عومرەکان دەرکرد

  • کات و شوێنی دەستپێکردنی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا ئاشکرا دەکرێت

  • ئۆپۆزسیۆنی تورکیا: خۆپیشاندان بەردەوام دەبێت

  • دیگۆ گارسیا، گرنگترین بنکەی ستراتیجى ئەمریکا بۆ هێرش کردنە سەر نەیارەکانی

سەرەکی