2025-04-17 114 جار خوێنراوەتەوە

شاندێکى هەرێم سەردانى بەغدا دەکات

ئەندامێکى لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاند، بەمەبەستى گفتوگۆکردن لەبارەی دەستپێکردنەوەی ھەناردەكردنی نەوتی ھەرێم بڕیارە وەفدێکى حکومەت و وەزارەتى سامانە سروشتیەکان و نوێنەرى کۆمپانیا نهەوتییەکان سەردانى بەغدا بکەن.

رۆژى 25ـی ئازارى 2023 و بە بڕیارى دادگاى پاریس هەناردەى نەوتى هەرێم کە 450 هەزار بەرمیلى رۆژانە بوو راگیرا، مانگى ئەیلولى 2023 ـش تورکیا رایگەیاند، ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم، بەڵام تا ئێستا بەهۆى داواکردنى پارەیەکى زۆرەوە لەلایەن حکومەتى کاربەڕێکەرەوە لە عێراق، هەناردەى نەوت دەستى پێنەکردووەتەوە.

سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاندووە، رۆژی شەممەی داھاتوو شاندێکى حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، کە نوێنەری کۆمپانیاکانیشی لەگەڵ دەبێت، سەردانی بەغداد دەکەن بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ وەفدی حکومەتی عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەكردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان.

وتیشى، دوای کۆبونەوەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق، رۆژی شەممە کۆبونەوەیەکی دیکە لەبارەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە بەغداد ئەنجام دەدرێت و تەنیا ئەوە ماوە لەسەر ئالیەتێک بگەنە رێککەوتن و فشاری زۆر ھەیە ھەناردەی نەوتی ھەرێم دەست پێبکاتەوە.

بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە، ئەوەی ماوە تەنیا دۆزینەوەی ئالیەتێکە بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە، بۆیە ماوەتەوە گەرەنتییەک بۆ دانی (16) دۆلارەکە بە کۆمپانیاکان و تەرخانکردنی نەوت بۆ ناوخۆ و دابینکردنی پێداویستیی ناوخۆ ھەبێت، ئەگەر ئالیەتەکە دیاری بکرێت و ئەو کێشە تەکنیکیانە تەواو بن، ھەناردەی نەوت دەست پێدەکاتەوە، چونکە فشارێکی یەکجار زۆر لە لایەن ئەمەریکا و ئەورووپا و تورکیا و کۆمپانیاکانیش لەسەر حکومەتی عێراق ھەیە، بۆ ئەوەی دەست بە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بکرێتەوە.

  • ئیلهام ئەحمەد: گەلانی سوریا سیستەمی لامەرکەزیی بە چارەسەر دەزانن

  • كۆمسیۆن دوا مۆڵەت بە بزوتنەوەى گۆڕان دەدات

  • شاندێکى هەرێم سەردانى بەغدا دەکات

  • دەستەى ژینگەى هەرێم بانگەوازێک لە هاوڵاتییان دەکات

  • نێچیرڤان بارزانی داوای كاراكردنی په‌رله‌مان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ده‌كات

  • نۆیەمین دیداری سلێمانی بەڕێوەدەچێت

  • خانەنشینانی سەربازی دژی خەرجنەکردنی دەرماڵەکانیان گردبونەوە

  • كۆبونه‌وه‌ى پارتى‌و یه‌كێتیى كۆتاییهات ‌و ڕاگه‌یه‌نراوێكى هاوبه‌ش بڵاوكرایه‌وه‌

  • نوخشە ناسیح: بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بەرهەمی یەكگرتوویی لایەنە كوردییەكانە

سەرەکی