2025-04-15 294 جار خوێنراوەتەوە

خانەنشینانی سەربازی دژی خەرجنەکردنی دەرماڵەکانیان گردبونەوە

نزیکەى دوو ساڵە لە سنورى پارێزگاى سلێمانى دەرماڵەى خانەنشینى بۆ خانەنشینان خەرجنەکراوە، جیاوازى لە نێوان خانەنشینانى هەولێر و سلێمانى کراوە، بەوهۆیەوە خانەنشینی سەربازی لە بەردەم بینای بەڕێوبەرایەتی خانەنشینی سلێمانی گردبوونەوەیەکى ناڕەزاتییان ئەنجامدا.

نوێنەرى خانەنشینانى سەربازى سلێمانى لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، خانەنشینان ماوەی 18 مانگە دەرماڵەی خانەنشینیەکانیان وەرنەگرتووە، جگە لە مووچەی کەڵەکەبووی مۆڵەتی ساڵانەی بەکارنەهێنراو، لە نێوان هەولێر و سلێمانی جیاوازییەکی زۆر لە مووچەی خانەنشینان هەیە، چونکە ئەو دەرماڵەیە لە هەولێر بۆ خانەنشینان خەرجدەکرێت.

وتیشى، خانەنشینان دەرماڵەی هاوسەرگیری و بڕوانامەی خوێندنیان وەرنەگرتووە، ئەمە جگە لەو یارمەتییانەی پەیوەستن بە پلەبەرزکردنەوەی کارەوە کە ژمارەیەکی زۆریان پێش خانەنشینبوون و دوای خانەنشینبوون وەریانگرتووە.

ئەو خانەنشینانە دوایانکرد، حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان خەرجکردنی دەرماڵەکانیان خێراتر بکات، لە ئەگەرى وەڵامنەدانەوەشیان وەڵامى توندیان دەبێت.


  • دەبێت لێپرسینەوە لە تاوانەکانی حەلەب بکرێت و مافی هاوڵاتییان بپارێزرێت

  • رێكخراوی هەرانا: تائێستا لە خۆپیشاندانەكانی ئێران دوو هەزار و 571 كەس كوژراون

  • لەبارەی ڕاگرتنی گەشتەکانی سلێمانی-ئێران ڕوونکردنەوە دەدرێت

  • هەسەدە: دیمەشق دەیەوێت بە بیانووی ناڕاست ناوچەكە بەرەو ئاڵۆزی بەرێت

  • دەستەی مافی مرۆڤ: سکاڵا لەسەر مەلا مەزرهەر تۆماردەکات

  • بەڕێوەبەری خۆسەر: دڵنیابن ئە تاوانانەی دژ بە کوردانی حەلەب کرا ئاسان تێناپەڕن

  • ئێران: ئەمەریکا هێرش بکات هێرش دەکەین

  • ئاسایشى شێخ مه‌قسود: ڕاسته‌ قوربانیمان زۆربوو بەڵام كۆڵناده‌ین‌ و تەسلیم بونیش قبوڵنەکرا

  • ئاسایشی حەلەب: شەڕی کۆڵان بە کۆڵان لە شێخ مەقسود بەردەوامە

سەرەکی